وه‌زیرێكی كۆمه‌ڵ: كشانه‌وه له حكومه‌ت ھه‌میشه كراوه‌یه له‌به‌رده‌مماندا
وێستگه نیوز –
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانه، رایگه‌یاند كه سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی به باش و به‌رژه‌وه‌ندی زانیوه كه له‌ناو حكومه‌ت بمێننه‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كشانه‌وه ھه‌میشه كراوه‌یه له‌به‌رده‌میاندا.
عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "كشانه‌وه له حكومه‌ت پرسێكی ناوخۆییه و په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه ھه‌یه".
عه‌بدولستار مه‌جید كه ھاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستانیشه ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كات كه "تا ئێستا له حكومه‌تین و، سه‌ركردایه‌تیش وای به باش و به‌رژه‌وه‌ندی زانیوه كه بمێنینه‌وه".
وتیشی: "جارێك له سه‌ركردایه‌تی تاووتوێی ئه‌و پرسه كراوه و بڕیاره‌كه ئه‌وه بووه كه له حكومه‌تی ھه‌رێم به‌رده‌وام بین و ماوینه‌ته‌وه".
ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه "پرسی كشانه‌وه ھه‌میشه له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵ كراوه‌یه و ھه‌ر كات كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به به‌رژه‌وه‌ندی بزانێت بكشێته‌وه ئه‌وا ده‌كشێته‌وه، به‌ڵام دیاره تا ئێستا به باش و به‌رژه‌وه‌ندی زانیوه كه بمێنێته‌وه".
PM:01:51:25/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 965
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت