بەڤیدیۆ...چه‌ند په‌نابه‌رێكی توڕه كۆگاكانی كامپێکی یۆنانیان سوتاند
وێستگه نیوزـ
له كامپی په‌نابه‌رانی یۆریا له دورگه‌ی لیسبۆس-ی یۆنان نزیكه‌ی 70 په‌نابه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان رێكخست و دواتر ره‌وشه‌كه بۆ توندوتیژی گۆڕدرا.
ئه‌و په‌نابه‌رانه كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی پاكستان و به‌نگلادیشن، ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر هێواش راییكردنی مامه‌ڵه و چاوخشاندنه‌وه به داوای مافی په‌نابه‌رییان ده‌ربڕی و هێزه ئه‌منییه‌كانیان به‌ردباران كرد و ئاگریشیان به‌ردایه ئه‌و كۆگایانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نوسینگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ پشتیوانیكرد به‌كاریان هێناوه.
ناڕه‌زاییه‌كان جگه‌له زیانی ماددیی زۆر، زیانی گیانیی به‌دواوه نه‌بووه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه كه توندوتیژی له كامپی یۆریا-ی یۆنان سه‌رهه‌ڵبدات، له مانگی ته‌مموز-ی رابردوو پێكدادانی نێوان په‌نابه‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان زیانێكی ماددی زۆری لێكه‌وته‌وه.
دورگه‌كانی یۆنان، ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كین بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌زۆریش ئه‌و په‌نابه‌رانه ئه‌و رێگه‌یه ده‌گرنه‌به‌ر كه له قه‌یرانه خوێناوی و باری سه‌ختی ئابووریی وڵاته‌كانیان را ده‌كه‌ن.
PM:01:57:25/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 1267
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت