ئاسایشی‌ سلێمانی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوز -
 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای‌ سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ به‌تاوانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر 6 كه‌س سزا دران.

 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی سلێمانیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌،  هاتووه‌ "هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ناو شاری سلێمانیدا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (14) ی مخدرات، له‌رۆژانی 2016/4/18  بۆ 2016/7/20 شه‌ش كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن، دوای گه‌ڵاڵه‌بونی دۆسیه‌كانیان و هه‌واڵه‌كردنیان بۆ دادگا، له‌ ڕۆژی 2016/10/24 له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانیه‌وه‌ سزادران".

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ هه‌ر شه‌ش كه‌سه‌كه‌ عیراقین و له‌ ره‌گه‌زی نێرن و كاسبن و به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌:
١- (ع،ك،م) له‌دایكبوی ساڵی 1979 به‌تاوانی به‌كارهێنانی  مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار.

٢- (د،ك،گ) له‌دایكبوی ساڵی 1967 به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی 8 مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دینار.

٣- (س.ج.ع) له‌دایكبوی ساڵی 1982 به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار .

٤- (د.ك.ع) له‌دایكبوی ساڵی 1992 به‌تاوانی به‌كارهێنانی  مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار .

٥- (س.‌أ.ح) له‌دایكبوی ساڵی 1985 به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار .

٦-(ج.أ.ر ) له‌دایكبوی ساڵی 1997 به‌تاوانی به‌كارهێنانی  مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار.


PM:02:08:25/10/2016


ئه‌م بابه‌ته 1572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو