له ژاپۆن رووه‌كێكی سه‌یر دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوز –
زانایانی بواری رووه‌ك له ژاپۆن رووه‌كێكی سه‌یریان دۆزییه‌وه كه دوو سیفه‌تی سه‌ره‌كی رووه‌كی تێدا نییه ئه‌ویش گوڵكردن و رۆشنه‌پێكهاتنه.
له رابردوودا زانایانی بواری رووه‌ك سه‌لماندبوویان كه هه‌ندێك رووه‌ك له رابردوودی دوووردا توانای رۆشنه‌پێكهاتن و دروستكردنی خۆراكیان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام له‌سه‌ر رووه‌كی تر ده‌ژین ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر قارچكیش ده‌ژین كه له بنه‌ڕه‌تدا رووه‌كێكی مشه‌خۆره و ده‌كرێت ئه‌م جۆره رووه‌كانه له شوێنه چڕه‌كانی دارستانه‌كان به‌دی بكه‌ین كه هه‌ندێك رووه‌ك ناتوانن تیایدا بژین.
یه‌كێك له‌و رووه‌كانه گوڵه خشۆكه‌كانه كه له دارستانه كه‌مه‌ره‌ییه‌كان گه‌شه ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر چه‌ند جۆرێكی قارچك ده‌ژین.
كنزی سیوتسوغۆ زانای ژاپۆنی له زانكۆی كوبی، رووه‌كێكی دۆزییه‌وه كه گوڵ ناكات و سه‌ر به پۆلی گوڵه خشۆكه‌كانه و تۆوێكی گه‌وره‌ی هه‌یه كه درێژییه‌كه‌ی 15 سانتیمه‌تره.
ئه‌و زانایه رایگه‌یاند كه له نیسانی 2015دا له‌و كاته‌ی سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه بووه له‌سه‌ر گوڵه خشۆكه‌كان له ناوچه‌ی ودیان كۆرۆشیما ئه‌و رووه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و ناو " Castrodia kuroshimensis "ی لێناوه.
ئه‌و زانایه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دواتر ده‌ركه‌وتووه كه رووه‌كه‌كه له‌ڕێی پیتێنی خۆییه‌وه گه‌شه ده‌كات و گوڵی نییه ئه‌مه‌ش بووه جێی بایه‌خی زانایان.
سه‌رچاوه: RT
PM:02:58:25/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 1176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت