هه‌وڵی رفاندنیان دراوه
وێستگه نیوزـ
هه‌ندێك له ئه‌ستێره‌كان ئه‌زمونی تاڵیان به‌ده‌ست هه‌وڵی رفاندنیانه‌وه چه‌شتووه، هه‌ندێكیان رزگاریان بووه و پۆلیسیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێكی دیكه‌ش زیانی ده‌روننیان پێگه‌یشتووه و دوای ماوه‌یه‌كی زۆریش هێشتا به‌ده‌ست ئاسه‌واره‌كانییه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌وانه:
هه‌یفا وه‌هبی
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد گه‌شته‌كه‌ی له پاریس-ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ببێته ئه‌زمونێكی ترسناك و ئازاربه‌خش، هه‌یفا دوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی پاریس و به‌كرێگرتنی ئۆتۆمبیلێك بۆ رۆیشتن به‌ره‌و هۆتێل، هه‌ستی به‌وه‌كرد كه شۆفێره‌كه به لا رێیدا ده‌بات و به‌نیازه بیڕفێنێ و كه‌لوپه‌له‌كه‌ی بدزێت.
هه‌یفا باسی له هیچ ورده‌كارییه‌ك نه‌كردووه كه چۆن له‌ده‌ستی رفێنه‌ره‌كان ده‌ربازی بووه و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی وتووه كه دواتر چووه‌ته بنكه‌ی پۆلیس بۆ تۆماركردنی سكاڵا، دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان، هه‌یفا ئاگاداركراوه‌ته‌وه خۆی له‌و هه‌وڵانه بپارێزێت كه بۆ دزیكردن له پاریس بڵاوبووه‌ته‌وه، پاشان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له سناپ چات نوسی: "خۆشه‌ویستان، دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ته‌واوكردنی راپۆرتی پۆلس سه‌باره‌ت به هه‌وڵی رفاندنم، ئێستا سه‌لامه‌تم، به‌ڵام هه‌موتان ئاگاتان له‌خۆتان بێت چونكه له پاریس به نیازی دزیكردن هه‌وڵێكی زۆر له ئارادایه."
یه‌كێكه له دیارترین ئه‌و خانمه ئه‌كته‌رانه‌ی كه هه‌وڵی رفاندنی درا، ساڵی 2012 و ئه‌وكاته‌ی له مۆڵێكی شاری شێخ زاید له ئیمارات هاته ده‌ره‌وه، پێنج چه‌كدار چونه ئۆتۆمبیله‌كه‌ی و ناچاریان كرد به‌ره‌و رێگایه‌ك بڕوات كه كه‌سی پێوه نه‌بێت، له‌وێ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ‌كرد و مۆبایله‌كه‌یان دزی و لێشیان دا، مونه ده‌ڵێت ئه‌وه ناخۆشترین رۆژی ژیانی بووه.
به‌سمه
ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ عه‌مرو حه‌مزاوی، سیاسه‌تمه‌تدار و مێردی بوو له ناوچه‌ی 6ی ئۆكتۆبه‌ر، مێرده‌كه‌ی ناچاركرا له ئۆتۆمبیله‌كه‌ی دابه‌زێ و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌ك، مۆبایل و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی رفێنرا، دواتر ئه‌و خانمه چووه بنكه‌ی پۆلیس و رفێنه‌ره‌كان ده‌ستگیركران و به تاوانی هه‌ڕه‌شه‌كردن به چه‌ك، سزای زیندانی دران.
شه‌مس
له‌میانی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی، ئه‌م خانمه ئاشكرایكرد له وڵاتێك كه نه‌ویست ناوی بهێنێت، هه‌وڵی رفاندنی دراوه، شه‌مس ده‌ڵێت: "پیاوێك هات بۆ لام و وتی باوكت له كوێیه؟ منیش وتم بێ باوكم باوكم نییه، ئه‌ویش وتی باوكت هاتووه‌ته خه‌وم و پێی وتوم ئازاری كچه‌كه‌م نه‌ده‌ی چونكه هه‌تیووه، هه‌ربۆیه پێت ده‌ڵێم سواری فڕۆكه‌یه‌ك به و بڕۆره‌وه و جارێكی تر نه‌یه‌یته‌وه به‌م وڵاته‌دا."
كیم كارداشیان
فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت فریای كیم كارداشیان، ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فزیۆنیی ئه‌مریكا له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كه‌وت، به‌ڵام دوای رووداوێكی دزیكردن بووەوە و خشڵ و زێڕێکی زۆری لێ دزرا.له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پاریس و مانه‌وه‌ی له ته‌لارێكی گرانبه‌ها، چه‌ند كه‌سێكی ده‌مامكدا بۆ دزیكردن چووه‌ته سه‌ر كیم كارداشیان و له‌ناو ته‌والێته ته‌لاره‌كه‌دا ده‌رگایان له‌سه‌ر داخستووه و لوله‌ی تفه‌نگیان خستووه‌ته سه‌ر سه‌ری و بایی هه‌شت ملیۆن و 500 هه‌زار پاوه‌ن خشڵ و زێڕیان لێ دزیووه.
ژماره‌ی چه‌كداره‌كان پێنج كه‌س بوون و جلی پۆلیسیان له‌به‌ردابووه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه كارداشیان وتویه‌تی كه له ترسا زۆر له‌رزبووه، به‌ڵام چه‌كداره‌كان هیچ ئازارێكیان نه‌داوه. له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا كاینی وێست-ی هاوسه‌ری كارداشیان له فیستیڤاڵێكی نیویۆرك بووه كه رووداوه‌كه‌ی بیستووه، له ناوه‌ڕاستی گۆرانی وتندا، گۆرانییه‌كه‌ی بڕیووه، له پاریسیش پۆلیس خێزانه‌كه‌یان خستووه‌ته ژێر پاسه‌وانیی توندوڵه‌وه.
دواتر به یاوه‌ریی پۆلیس کارداشیان و خوشکەکانی شوێنه‌كه‌یان چۆڵ كردووه و به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت پاریس‌یان جێهێشتووە و به‌ره‌و ئه‌مریكا گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
PM:03:19:25/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 5097
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت