كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆبونه‌وه
وێستگه نیوز ـ
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و به‌رهه‌م ساڵح، له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا باسیان له پڕۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه كرد به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعشدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، له‌شاری هه‌ولێر كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و د. به‌رهه‌م ساڵح جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی، پێشوازیانكرد له پاتریك سیمون باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌عیراق و كلاریس پاستۆری نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌هه‌رێمی كوردستان و سه‌باره‌ت به‌دوا گۆڕانكارییه‌كان و ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ و چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆكرا.
هه‌ردولا به‌گرنگیه‌وه باسیان له‌پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ و تێكشاندنی داعش كرد وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان به‌گشتی، هاوكات باس له‌پێویستی هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرا بۆ یه‌كخستنی هێز و توانایان بۆ كۆتاییهێنان به‌و پرۆسه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، له‌م میانه‌یه‌دا ئاماژه به‌رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرا، كه رۆڵێكی گرنگی له‌و جه‌نگه‌دا بینیوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باس له‌وه‌شكرا كه پێویسته رزگاری موسڵ سه‌ره‌تای قۆناغێكی تازه بێت بۆ عیراق كه تیایدا هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی داعش و توندوتیژی و تیرۆر بگیرێت و حوكمڕانیه‌كی ته‌ندروست و شیاو بۆ هه‌موو عیراق ده‌سته‌به‌ر ببێت.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا به‌گرنگیه‌وه باس له‌ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا به‌شێوه‌یه‌ك كه‌به‌دیالۆگ رێگه‌چاره‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و كێشه هه‌ڵواسراوانه دیاری بكرێت كه‌له‌نێوان هه‌ردولا هه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوخۆی كوردستانیش هه‌ردولا ته‌ئكیدیان له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ناكۆكیه‌كان كرده‌وه، هاوكات باس له‌پێویستی ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی راسته‌قینه كرا بۆ كۆتایهێنان به‌قه‌یرانی دارایی و كێشه‌ی بژێوی هاوڵاتیان.
PM:03:30:25/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 659
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت