سه‌لاحه‌دین به‌هادین سه‌ردانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح-ی كرد
وێستگه نیوز ـ
جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌نه رێككه‌وتن و كۆتایی به كێشه‌و قه‌یرانه‌كان بهێنرێت.
ئه‌م وتانه‌ی هه‌ردوولا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، له‌میانه‌ی پێشوازی كردنی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و به‌رهه‌م ساڵح له سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی هات.
له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه كه د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاماده‌ی بوو گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و هاوكاتی جه‌خت كردنه‌وه له بره‌ودان به‌و په‌یوه‌ندییانه به‌پێویست زانرا به‌سته‌ڵه‌كی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی تریش بتوێنرێنه‌وه.
هه‌ر له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه كورد به یه‌كڕیزی نێوانی ئه‌توانێ له گۆڕانكاری و پێشهاته‌كاندا رۆڵی هه‌بێ و به ئامانج بگات.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكدرنه‌وه‌ی موسڵ و قۆناغی دوای ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌و رۆڵی كورد و كاریگه‌ری و پێگه‌ی له ئاینده‌ی شاره‌كه‌دا.
كۆتا ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه به‌وردی باسكردن بوو له بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان و كێشه‌ی نه‌بوون و كه‌می و دواكه‌وتنی مووچه‌و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه ده‌بێ به‌زوویی هه‌نگاوی كرداری بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م بارودۆخه بنرێت و رێگه‌چاره‌ی پێویست بگیرێته‌به‌ر.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان دوای ئه‌وه دێت كه ناوبراو وتبووی ده‌ست به گه‌ڕێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی لێكنزیككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بدات، كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی سیاسی خراپدان.
PM:03:47:25/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 1287
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت