رێنمایی كارتی نیشتمانی بۆ منداڵی تازه له دایكبوو
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی سلێمانی رێنماییه‌كانی ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ منداڵی تازه له دایكبوو بڵاوده‌كاته‌وه‌و به پێویستیشی ده‌زانێت دایك و باوكی منداڵه‌كه ئاماده‌بن.
له ئاگادارییه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی سلێمانی له‌باره‌ی ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ منداڵی تازه له دایكبوو روونكده‌كاته‌وه و ده‌شڵێت: "پێویسته دایك و باوك ومناڵه‌كه ئاماده‌بن".
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "پێویسته ره‌گه‌زنامه و پێناسی باری شارستانی دایك و باوك كۆپی ئه‌سڵی له‌گه‌ڵ كارتی زانیاری و (بیان ولاده‌ی) منداڵه‌كه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بكه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتمانی".
كارتی نیشتمانی جێگه‌ی پێناسی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌و كارتی زانیاری ده‌گرێته‌وه‌و كارته‌كه بۆ سه‌رانسه‌ر عیراق و هه‌رێمی كوردستانه.
PM:04:11:25/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 3618
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت