لەڕێی سناپ چاتەوە ژنەكەی تەڵاقدا


وێستگە نیوز- 

یەكێك لە دادگاكانی شاری جەدە لە سعودیە، دۆسێیەكی سەیری بەخۆوەبینی، ئەویش دوای ئەوەی ژنێك رایگەیاند كە مێردەكەی لەڕێی (سناپ چات)ەوە نامەیەكی بینراوی بۆ ناردووە و سێ‌ بەسێ‌ تەڵاقی داوە. 

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نەسرین غامدی پارێزەر بە رۆژنامەی عوكازی سعودی راگەیاندووە، جیابوونەوەكە هیچ گاڵتە و گەپێكی تێیدا نییە، جێگیركردن و رەتكردنەوەی لە دەستی دادگای شەرعیدایە، خالید سرێحی پارێزەریش لای خۆیەوە جەختی لەسەر دروستی تەڵاقدان كردەوە، ئیتر ئەو تەڵاقدانە زارەكی بێت یان بنوسرێت. 

رۆژنامەكەی سعودیە، سەبارەت بە هەواڵەكە نوسیویەتی: "دادگاكانی سعودیە لەئێستادا رووبەڕووی كێشەی سەردەمیانە دەبنەوە، هاوشێوەی تەڵاقدان لەڕێی ئینتەرنێتەوە"، وردەكاریی زیاتریشی لەسەر رووداوەكانی دواتری ئەو دۆسێیە نەخستەڕوو كە لەلایەن ژنێكەوە پێشكەشكراوە، هەروەها ناسنامەی ئەو ژن و مێردە و هۆكارەكانی تەڵافدانەكەشی باسنەكردووە. 

         


PM:04:23:25/10/2016


ئه‌م بابه‌ته 1862 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو