به‌ ڤیدیۆ.. له‌ كه‌ركوك خاڵۆزایه‌كی سه‌دام حسێن ده‌ستگیركرا


وێستگه‌ نیوز ـ

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركوك ئاماژه‌ به‌ ده‌ستگیركردنی چه‌ند داواكراوێك ده‌كات كه‌ یه‌كێكیان خاڵۆزایه‌كی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووی له‌ سێداره‌ دراوی عیراقه‌.

عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركوك له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، له‌ كاتی گه‌ڕان و پشكنیندا چه‌ند داواكراوێكیان ده‌ستگیر كردووه‌، له‌ ناویشیاندا خاڵۆزای سه‌دام حسێن، كه‌له‌ ناو داعشدا پۆستێكی باڵای هه‌یه‌و سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی شاری كه‌ركوكی كردووه‌.

ده‌شڵێت: "له‌ هه‌مانكاتدا برایه‌كی به‌رپرسی سه‌ربازی كه‌رتی ریازه‌ و براكانی كه‌شی هه‌ر له‌ناو داعشدا كار ده‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌".

به ڤديو كاتى له گه ران و پشكنينى ئه مروماندا چند داواكراويك ده ست گير كران له ناويشياندا خالوزاى صدام حوسين كةله ناو داعش دا پوستكى بالاى هه يه و سه رپرشتى هجومةكه ى چةند روژى رابردوى شارى كركوكى كردوه له هه مان كات دا برايكى مسولى عسكرى قاتعى ريازه و براكانى كه شى هه ر له ناو داعشدا كار ئةكةن ليكولينه وه برده وامه…

تم نشره بواسطة ‏عميد سرحد‏ في 25 أكتوبر، 2016


PM:04:38:25/10/2016


ئه‌م بابه‌ته 3332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو