ئینستاگرام دوو تایبه‌تمه‌ندیی نوێ زیاد ده‌كات
وێستگه نیوزـ
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام دوو تایبه‌تمه‌ندیی بۆ به‌كارهێنه‌رانی زیاد كرد كه هاوشێوه‌ی سناپ چاته.
ئێستا به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام ده‌توانن هاوشێوه‌ی سناپ چات ڤیدیۆی راسته‌خۆ دابینێن به‌شی Instagram Storyی ئه‌و تۆڕه به‌كاربهێنن بۆ دابه‌زاندنی ڤیدیۆكانیان، ده‌شتوانرێت له‌كاتی په‌خشكردنه‌كه‌دا راسته‌وخۆ ئه‌و ڤیدیۆیه ببینرێت و دوای بینینیشی ڤیدیۆیه‌كه ده‌سڕدرێته‌وه و دیارنامێنێت.
له تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌شدا ئینستاگرام ناردنی نامه‌ی راسته‌وخۆی بۆ به‌كارهێنانی زیادكردووه كه ئه‌ویش یه‌كسه‌ر دیارنامێنێ و ده‌سڕدرێته‌وه، ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كه كه له سناپ چات‌دا هه‌یه.
له نوێكردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كه‌یدا چه‌ند جارێك ئینستاگرام تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سناپ چاتی به‌كارهێناوه، Instagram Storyیش یه‌كێكه له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه.
PM:11:13:26/11/2016
ئه‌م بابه‌ته 2802
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت