خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ ناو فڕۆکە دابین ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوزـ

وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا پلانیان داناوە بۆ ئەوەی لە ساڵی 2017دا خزمەتگوزاری ئیتەرنێت بە قەبارەی 75 مێگابایت پێشکەشی گەشتیاران بکەن بۆ ئەوەی لەڕێگەی تەلەفۆن و لاپتۆپەوە لەناو فڕۆکە بەکاری بهێنن.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە کە لە تورکیاش بۆ دەستەبەرکردنی هەمان خزمەتگوزاری مانگی دەستکردنی تورکسات و ئینمارسات لەهەوڵەکانیان بەردەوامن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و دەریاوانی تورکیا دەست ئاژانسی ئانادۆڵ كه‌وتووه‌، پلان بۆ ئەوە دانراوە کە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا لەمیانی پڕۆژەی فڕۆکەوانی ئێس بانت-ی یەکێتیی ئەورووپا خزمەتگوزاری ئینەرنێت بە قەبارەی 75 مێگابایت پێشکەشی گەشتیاران بکرێت لەناو فڕۆکەدا.

بەمەبەستی ئەوەی تورکیاش لەو پڕۆژەیە بەشداری بکات، هەوڵەکان لەلایەن هەردوو مانگی دەستکردی تورکسات و ئینمارسات بەڕێوە دەچن. 


PM:02:30:27/11/2016


ئه‌م بابه‌ته 1558 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو