واتس ئه‌پ له‌سه‌ر ملیۆنان ئامێر له‌كار ده‌كه‌وێت
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیای په‌ره‌پێده‌ری به‌رنامه‌ی واتس ئه‌پ كه تایبه‌ته به په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆ رایگه‌یاند كه له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا به‌رنامه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه له‌كار ده‌كه‌وێت كه مۆدێل و وه‌شاندنه‌كانیان كۆنه، ئه‌مه‌ش مه‌زه‌نده ده‌كرێت ملیۆنان كه‌س له جیهاندا بگرێته‌وه.
واست ئه‌پ كه ئێستا كۆمپانیا فه‌یسبوك خاوه‌نداریی ده‌كات، رایگه‌یاندووه كه تا كۆتایی مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2017 به‌رنامه‌كه له‌سه‌ر مۆبایله مۆدێل كۆن و وه‌شاندنه نزمه‌كان ده‌كات و له دوای ئه‌وه‌وه ئیتر "به‌ڕه‌كه‌یان له‌ژێر پێ ده‌رده‌هێنێ" و به‌رنامه‌كه له‌كاركردن ده‌وه‌ستن.
وته‌بێژی كۆمپانیای فه‌یسبوك رایگه‌یاندووه: "هه‌رچه‌نده مۆبایله كۆنه‌كان به‌شێكن له مێژوومان، به‌ڵام ئه‌و توانایه‌یان نییه كه له ئاست په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی واتس ئه‌پدا بن."
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رنامه‌ی واتس ئه‌پ له‌سه‌ر ئه‌م جۆره مۆبایل و وه‌شاندانه ده‌وه‌ستێت و له‌كار ده‌كه‌وێت:
به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن: كۆتایی ئه‌مساڵ واتس ئه‌پ له‌سه‌ر ئامێری iphone3Gs و ئه‌و مۆبایلانه‌ش ده‌وه‌ستێت كه به سیستمی وه‌شاندنی iOS 6 كار ده‌كه‌ن.
به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ندرۆید: ئه‌وانه‌ی مۆبایله‌كه‌یان به سیستمی ئه‌ندرۆید به وه‌شانی 2.1 یان 2.2 كار ده‌كات كه له نێوان ساڵانی 2010 و 2011 به‌رهه‌مهێهنراوه و نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز: هه‌ر كه‌سێك كه هێشتا windowsphone7 به‌كاربهێنێت.
به‌كارهێنه‌رانی نۆكیا و بلاكبێری: به‌رنامه‌كه تا مانگی یه‌كه‌می 2017 ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌سه‌ر بلاكبێری Os و بلاكبێری 10 و نۆكیا S40 و نۆكیا سیمبیان S60 كار ده‌كات و ئیتر ده‌وه‌ستێت.
AM:11:50:03/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 3250
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت