بەمشێوەیە دەتوانیت مۆبایلی ئایفۆن بە خێراترین شێوە شەحن بكەیت
دەمی شەحن: بەردەوام دڵنیابە لە نەبوونی تۆز و پیسی بە دەم و دەرچەی شوێنی شەحنكردنەوە
وێستگە نیوز-
گەر لە بەكارهێنەرانی مۆبایلەكانی "ئەپڵ"ی بەناوبانگیت "ئایفۆن" و بەدەست خاوی شەحنكردنی موبایلەكەتەوە دەناڵێنیت، ئەمە 7 رێنماییە كە یاریدەدەر دەبێت بۆت تا لێوەی بەخێراترین شێوە مۆبایلەكەت شەحن بكەیت.
1-كۆمپیوتەر بەكارمەهێنە: لەڕێی "USB"كۆمپیوتەرەوە مۆبایلەكەت شەحن مەكە، چونكە ماویەكی زۆر دەخایەنێت.
2-دووربكەوە لە بەكارهێنانی شەحینەی ساختە كە لەڕێی پێگەكانی وەك ئەمازۆن و ئیپای و ئەوانی ترەوە بانگەشەی بۆ دەكرێت.
بەڵكو پێویستە ئەو شاحینانە بەكارنەهێنرێت چونكە دەبێتە مایەی خراپكردنی ئامێركەت و سوتاندنی.
3-پارێزگاریی لە ساردی پاتری بكە: پاترییەكان لە جۆری لیسیۆم ئەیۆنن كە زۆر هەستیارن بۆ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، بۆیە رێنماییت دەكەین لە شوێنی سارد یان فێنك دابنرێت.
4-داخستنی بەرنامەكان: هەروەها پێویستە بەرنامەكان رابگیرێن یان بكوژێنرێنەوە كەوزەیەكی زۆری پاترییەكە خەرج دەكات، بە تایبەتیش لەكاتی پرۆسەی شەحنكردن، وەك بلوتوس و ڤیدیۆكان و گۆرانییەكان.
5-بەگەڕخستنی دۆخی فلای مۆد: ئەو تایبەتمەندییە یاریدەدەر دەبێت بۆ بچڕاندنی پەیوەندییەكان بە تۆڕی بێتەلی مۆبایلكەت و رێگە لە گەیشتنی پەیوەندییەكان و نامەكان دەگرێت.
6-شەحنی بێ تەل: ئەو تایبەتمەندییە بازهەڵدانێكی گەورە بوو لە پەرەسەندنی ئامێرەكانی ئەپڵ كە بەردەوام وزەی پاترییەكانیان لە دابەزیندان، بەڵام لەو رێگەیەوە تەنیا بە یەك كاتژمێر دەتوانیت مۆبایلەكەت شەحن بكەیت.
7-دەمی شەحن: بەردەوام دڵنیابە لە نەبوونی تۆز و پیسی بە دەم و دەرچەی شوێنی شەحنكردنەوە.
PM:03:30:04/12/2016
ئهم بابهته 1870
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت