وێنەی ئەو سەرۆكانەی مۆمیاكران.. كاسترۆ سوتاندنی هەڵبژارد

‌فلادیمێر لینین سەكردەی روسی

وێستگە نیوز- 

دوای 9 رۆژ لە خەمباری لە كوبا بەهۆی كۆچی دوایی فیدل كاسترۆی سەركردەی ئەو وڵاتە، لەئێستادا خوڵەمێشەكەی ئەو پیاوە لە گۆڕستانێك لە سانتیاگۆ دانرا. 

دوای تەواوبوونی رێوڕەسمی بەخاسپاردن، كاسترۆ بنەما پرۆتۆكۆڵییە گرنگەكانی تایبەت بە تەرمی سەركردە گەورە كۆمۆنیستەكانی شكاند كە تائێستاش تەرمەكانیان بەمۆمیاكراوە و گۆڕەكانیان بووەتە نزرگە و خەڵكی سەردانی دەكات. 

گرنگترین سەركردە مۆمیاكراوەكان، فلادیمێر لینین سەكردەی روسییە كە لە ساڵی 1924 كۆچی دوایی كرد، لەئێستادا گۆڕەكەی لە گۆڕەپانی سورە لە مۆسكۆ، ماو تسی تۆنگ سەكردەی چینی كە لە ساڵی 1976 كۆچی دوایی كرد و لەئێستادا تەرمەكەی لە گۆڕستانێكی زەبەلاحە لە پەكین، هۆ شی منە سەكردەی ڤێتنامی كە لە ساڵی 1969 كۆچی دوایی كرد و تەرمەكەی لە هانوەی دانراوە.   

سەركردەی ڤێتنامی 

ماو تسی تۆنگ سەركردەی چینی 


گۆڕی سەركردەی چینی 


گۆڕستانی لینین


فیدل كاسترۆ

لە رۆژی پاش مردنی كاسترۆ، رائول كاسترۆی برای كە سەرۆكی كوبایە رایگەیاند،لەسەر راسپاردەی خۆی تەرمی سەركردەی كۆچكردوو دەسوتێنرێت. 

ئەو راسپاردەیە لەگەڵ رێبازی سەركردە كۆمۆنیستە گەورەكاندا یەكناگرێتەوە كە هەوڵیاندابوو یادیان بە نەمری بمێنێتەوە، بەڵام ئەوە بە بۆچوونی كوبییەكان لەگەڵ سروشتی كەسێتی كاسترۆ كە هەڵگری بیرێكی ماتریالیستی بوو، یەكانگیرە. 

هەندێك لەوانەی كاسترۆیان خۆشدەویست، توشی شۆك بوون كاتێك تەرمەكەی لە رۆژی دوای مردنی دیارنەما و بواری ئەوەیان بۆ نەڕەخسا بۆ دوایین جار چاویان پێی بكەوێت. 

لە ساڵی 1963وە كڵێسای كاسۆلیكی رێگە بە سوتاندنی تەرمەكان دەدات، بەڵام پێی باشە خۆڵەمێشەكانی بنێژرێن نەك بخرێتە نێو دەریاوە یان هەڵبگیرێن، جگە لەو نەریتە تایبەتەی كە رێگە بە هەڵگرتنی خۆڵەمێشی تەرمی هەندێك لە قەدیسەكانی كڵێسا دەدات. 

كاسترۆ لە ژیانی خۆیدا چەندان جار بەر كڵێسای كاسولیكی كەوتووە و چالاكییەكانی كڵێسای لەپاش دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتدا لە ساڵی 1959 قەدەغەكرد، بەڵام لە كۆتایی حەفتاكاندا دەستی لەسەر كڵێسكان هەڵگرت و دوای ئەوەش پاپای ڤاتیكان دوو سەردانی لە ساڵانی 1998 و 2012دا بۆ كوبا ئەنجامدا. 

 


PM:08:00:04/12/2016


ئه‌م بابه‌ته 6229 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو