بڕیاریدا گۆرانی نەڵێت


وێستگە نیوز-

ئەلیسا هونەرمەندی لوبنانی بەبۆنەی شەوی سەری ساڵی 2017 هیچ ئاهەنگێكی گۆرانی وتن سازناكات و بڕیاریداوە ئەو شەوە لەگەڵ هاوڕێكانی لە یەكێك لە وڵاتە ئەوروپییەكان بەسەرببات. 

پێگەی "mtv" بڵاویكردەوە كە زانیاریی پێگەیشتووە ئەلیسا، بەبۆنەی شەوی سەری ساڵی 2017، هیچ ئاهەنگێكی گۆرانی وتن سازناكات. 

ئەو پێگەیە لە زاری كەسە نزیكەكانی ئەو هونەرمەندە لوبنانییەوە رایگەیاندووە، ئەلیسا بڕیاریداوە ئەو شەوە لەگەڵ هاوڕێكانی لە یەكێك لە وڵاتە ئەوروپییەكان بەسەر ببات، زۆرێك لەو داواكاریانەشی رەتكردووەتەوە كە لە لوبنان و وڵاتە عەرەبییەكانەوە پێگەیشتووە تا لەو شەوەدا بە وتنی گۆرانییەكانی ئاهەنگەكان بڕازێنێتەوە. 

لەپاش چەندان ساڵ، بۆ یەكەمجارە ئەلیسا خاوەنی گۆرانی (سهرنا یا لیل) لە ئاهەنگەكانی شەو سەری ساڵ دوا دەكەوێت كە زۆرێك لە هونەرمەندان بە تامەزرۆوە چاوەڕوانی دەكەن تا لێوەی لەبەرانبەر هەواداران و جەماوەرێكی بەریندا دەربكەون. 

 


PM:08:56:05/12/2016
















ئه‌م بابه‌ته 7977 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو