دەبێت چی فێربیت لە سناپچاتەوە؟


وێستگە نیوز -

دەزانیت ماوەیەکە فەیسبووک بەردەوام لەهەوڵی ئەوە دایە کە سناپ چات کۆنترۆل بکات بەڵام دوای ئەوەی بۆی نەکرا ویستی سناپ بکڕێتەوە،  کەچی ئەوەشی بۆ نەچووە سەر!

تۆ چی سەبارەت بەم سناپ چاتە دەزانیت؟ فەرموو ئەم چەند زانیارییە بخوێنەوە:  

– زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە لە جیهاندا.

–٪٧٠ ی بەکارهێنەرانی گەنجن و لەخواروو تەمەنی ٢٥ ساڵن.

–دوای فەیسبووک دووەمین پێگەیە کە زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لەسەر ئامێری سمارت فۆن.

– لە ساڵی ٢٠١٣ مارک زوکربێرگ هەوڵی دا بە ٣ ملیار دۆلار سناپ چات بکڕێتەوە بەڵام داواکەی ڕەت کرایەوە!

–لە ساڵی رابردوو ڤیدیۆکانی سناپ چات بۆ ٪٤٠٠ بەرزبوویەوە.

– ڤیدۆکانی سناپ چات رۆژانە ١٠ ملیار ڤیوی هەیە.

–بەگوێرەی پێگەی تێک کرانچ بەهای سناپ چات ئێستا بە ٢٠ ملیار دۆلار دەخەملێنرێت.

–  نزیکەی ٪٣٠ بەکاهێنەرانی سناپ  بۆیە سناپ بەکاردێنن چونکە گەورەکان واتە دایک و باوکیان بەکاری ناهێنن و ناشیانەوێت لەداهاتوو بەکاری بێنن.

لەهەمووی سەیریتر دەزانیت چییە؟ هەردوو داهێنەری سناپ چات  ئیڤان شبیگل و ڕۆبێرت مۆرفی بەر لەم پرۆژەیە ٣٤ پرۆژەی داهێنا کە هەر هەمووی پرۆژەی سەرنەکەوتوو بوو  تا لەکۆتاییەکەی سناپ چاتیان دامەزراند.

بینیت  کە لەم دونیایە نابێت هەرگیز بێ ئومید بیت؟ کەواتە هەرگیز لە هەوڵدان مەوەسەتە


PM:07:03:07/12/2016


ئه‌م بابه‌ته 3115 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت