نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگە نیوز ـ
نرخی‌ نەوت رووی‌ لەبەرزبوونەوە کردووە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی‌ کانوونی یەکەمی 2016، نرخی بەرمیلێک نەوتی برنت بە 53 دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی‌ ئەمریکا 49 دۆلار و 90 سەنتە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆژی‌  30 تشرینی‌ دووەمی 2016،  وڵاتانی‌ بەرهەمهێنی‌ نەوت (ئۆپیک) لە ڤیەننای‌ پایتەختی‌ نەمسا کۆبوونەوە بەمەبەستی‌ سنوردارکردنی‌ هەناردەی‌ نەوت بۆ بازاڕەکانی‌ جیهان.

ئەگەرچی‌ پێشتر میدیا جیهانییەکان ناکۆکی‌ نێوان ئێران و عیراق و سعودیەیان بە هۆکاری‌ رێکنەکەوتی‌ وڵاتانی‌ ئۆپیک دادەنا، بەڵام ئەگەرەکان وا دەرنەچوون، توانیان بەزوویی‌ بگەنە ئەنجام و بۆ یەکەمجار لە دوای هەشت ساڵ، وڵاتانی ئۆپیک رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی‌ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، بەپێی رێکەوتنەکەش ملیۆنێک و 200 هەزار بەرمیل لە ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانە کەمدەکەنەوە.


AM:08:53:08/12/2016


ئه‌م بابه‌ته 1885 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت