دوای ئەنجلینا و بیت، ئەم دوانەش جیادەبنەوە


وێستگە نیوز- 

گۆڤاری UsWeeklyی ئەمریكایی بڵاویكردووەتەوە كە كیم كاردیشیان ئەستێرەی تەلەفیزیۆنی واقیع، دەیەوێت لە كاتێكی گونجاودا لە مێردەكەی (كانی ویست) گۆرانیبێژی راپ جیاببێتەوە. 

بەپێی گۆڤارەكە، كیم یارمەتی كانی داوە كاتێك لە مانگی تشرینی دووەمدا دووچاری داڕمانی دەرونی هات و بۆ  دە رۆژ خراپە نەخۆشخانەی UCLA، بەڵام كیمی تەمەن (36 ساڵ) وەك گۆڤارەكە ئاماژەی پێكردووە، لەئێستادا دڵی خۆش نییە بەو هاوسەرگریییە و دەیەوێت جیاببێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكاریی دەكات سكاڵای لەخۆگرتنی تەواوەتی دوو كوڕەكەی "نرس" و "ساینت". 

گۆڤارەكە جەختی لەسەر ئەو قسانە كردووەتەوە كە پێشتر كانی رایگەیاندووە و باسی لەوەكردووە كە لەگەڵ ژنەكەی ناژی لە كۆشكی "بێڵ ئیر"، بەڵكو خانوویەكی لە لۆس ئەنجلۆس بەكرێگرتووە، وەك گۆڤارەكەش ئاماژەی پێكردووە كە كیم هیچ هەنگاوێك نانێت بەر لەوەی مێردەكەی بە تەواوەتی چاكنەبێتەوە. 
 
بەڵام پێگەی دەیلی میل لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لەو دوانە بڵاویكردووەتەوە كە پەیوەندی نێوان كیم و كانی باشە و ئەو قسانەی لەو بارەیەوە دەكرێن، پڕوپاگەندەن و دوورن لە راستییەوە. 


PM:07:28:08/12/2016




ئه‌م بابه‌ته 3353 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو