كاردینا سپی باس لە فیلمە نوێیەكەی دەكات


وێستگە نیوز- 

خانمە ئەكتەر كاردینا سپی لە فیلمی "هەنسكی ئاسمان" بەشداريى دەكات كە رۆڵی كچە پێشمەرگەیەك دەبینێت و باس لە سەردەمی شۆڕٍشی ئەیلول و ژیانی كۆمەڵایەتی گوندێك دەكات و رۆڵەكەشی لە فیلمەكدا بە وتەی خۆی، رۆڵێكی بوێرانەیە.   

كاردینا سپی تایبەت بە وێستگە نیوزی رایگەیاند: "فیلمەكە لە دەرهێنانی شەهرام قادر و بەرهەمی راژان عەزیز و مامۆستا ريشوانە، وێنەگرتنی كارە سێ‌ مانگی خایەند". 

سەبارەت بە فیلمەكەش، كاردینا وتی:"فیلمەكە باس لە شۆڕشی ئەیلول و ژیانی كۆمەڵایەتی گوندێك دەكات بەر لە شۆڕشەكە، گوزارشت لە هەندێك لایەنی كۆمەڵایەتی كوردستان دەكات". 

سەبارەت بە رۆڵی لە فیلمەكەشدا ئەو خانمە ئەكتەرە وتی: "لەو فیلمەدا رۆڵی وەجیهە دەبینم كە كچە پێشمەرگەیەكە و رۆڵێكی جیاوازە و هەركاتێك فیلمەكە نماشكرا دەردەكەوێت كە رۆڵێكی بوێرانەیە و  یەكێكە لە كەسێتییە سەرەكییەكانی نێو فلیمەكەیە". 

بە وتەی كاردینا سپی، فیلمەكە لە چەندان فێستیڤاڵدا بەشداریی پێدەكرێت و بڕیاریشە لە هەموو شارەكانی كوردستان نمایش بكرێت، هیواشی خواست ببێتە مایەی رەزامەندی بینەرانی.  


 
     


PM:08:55:08/12/2016








ئه‌م بابه‌ته 6055 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت