بەڤیدیۆ: هاوڕێ‌ سەرخۆشەكەیان بە مشار بەئاگادێننەوە


وێستگە نیوز- 

كریس لینستریمی بەریتانی هێند سەرخۆش بوو كە لەسەر مێزەكەی لە مەیخانەیەك لە شاری مانچستەر، چووە خەوێكی قوڵەوە و كاتێكيش هاوڕێكانی نەیانتوانی لەخەو بەئاگای بێننەوە، بڕیاریاندا گاڵتەیەكی قورسی لەگەڵ بكەن تا لەخەو بەئاگای بهێنن. 

بەپێی رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی، یەكێك لە هاوڕێكانی ئەو لاوە، مشارێكی كارەبایی دەهێنێت و دەست دەكات بە بڕینەوەی راستی سەری كریس كە بەهۆی سەرخۆشییەوە لە خەوێكی قوڵدایە و جوڵە ناكات، لەگەڵ تەواوكردنی بڕینەوەی مێزەكەشدا، كریس لەگەڵ ئەو پارچە بازنەییەی كە دەیبڕنەوە، دەكەوێتە سەر زەوی. 

سەيرەكە لەوەدابوو كریس بە دەنگی مشارەكە كە زۆر بێزارەكەرە بەئاگا نەهات، لە ڤیدیۆكەشدا دەردەكەوێت كە چۆن هاوڕێكانی لەگەڵ تەواوبوونی بڕینەوەی پارچە مێزەكە و كەوتنی كاریسی هاوڕێيان پێدەكەنن. 

ڤیدیۆكە چەندان ملیۆن بینەری هەبووە لەسەر پێگە كۆمەڵایەتییەكان لە بەریتانیا و وێنەگرەكەشی هۆشداریی دەدات كە "نەكەن رۆژێك لە رۆژان كەسێك وەك كریس لەخەو بائاگابهێنن". 

 


PM:11:43:08/12/2016


ئه‌م بابه‌ته 3623 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو