توێژینەوەیەك: دۆزەخێك كۆتایی بە ژیانی زەوی دەهێنێت


وێستگە نیوز- 
 
بەپێی توێژینەوەیەك كە لەم ماوەیەی دواییدا ئەنجامدراوە، گۆی زەوی لەپاش 5 ملیار ساڵ رووبەڕووی پەلهاویشتن و گەورەبوونی قەبارەی خۆر بۆ نزیكەی 100 هێندەی قەبارەی ئێستای، دەبێتەوە. 

وەك توێژینەوەكە ئاماژەی پێكردووە كە كە لەلایەن تیمێكی توێژینەوەی بەلجیكیەوە ئامادەكراوە و لەلایەن گۆڤاری (فەلەك و فیزیای فەلەكی"ەوە بڵاوكراوەتەوە، خۆر پەلدەهاوێت و هەردوو هەسارەی عەتارد و زوهرە هەڵدەلوشێت و زەویش دەسوتێنێت، ئەوەش بەر لەوەی بمرێت و ببێتە ئەستێرەیەكی سپی بچوك لەپاش دوو ملیار ساڵی دی. 

تیمەكە بەڵگەیان لەسەر ئەوە و بۆ ئایندەی زەوی بەو ئەستێرەیە هێناوەتەوە كە 208 ساڵی روناكی لە زەوییەوە دوورە و بە دەورەی "هەسارەی مردوو"دا دەسوڕێتەوە. 

پێش 5 ملیار ساڵ، ئەستێرەی "ئێڵ 2 باییز"زۆر لە خۆر دەچوو، بەڵام بووە ئەستێرەیەكی سوری زەبەلاح بەر لەوەی لە دوا قۆناغیدا ببێتە "ئەستێرەی مردوو". 

پرۆفیسۆر لین دیسین لە پەیمانگای لۆڤان بۆ زاستنە فەلەكییەكان لە بەریتانیا بە رۆژنامەی دەیلی میڵی رایگەیاندبوو: "دوای 5 ملیار ساڵ، خۆر گەشە دەكات و دەبێتە ئەستێرەیەكی سوری زەبەلاح و قەبارەكەی 100 هێندە زیاد دەكات". 

بە وتەی لین دیسین:"پارچەیەكی گەورەشی لێدەبێتەوە بەهۆی رەشەبایەكی بەهێزی ئەستێرەكانەوە، دۆخی كۆتایی خۆر لەپاش 7 ملیار ساڵ دەبێتە ئەستێرەیەكی قەبارە بچوك كە هێندەی زەوی لێدەمێنێتەوە، بەڵام كێشی قورستر دەبێت و كێشی یەك كەوچی بچوكی نزیكەی 5 تۆن دەبێت". 

دیسین باسی لە چارەنوسی هەسارەی زەویش كردبوو:"ئەوە تەئكیدی لەسەر نەكراوەتەوە، بەڵام ئێمە دەزانین كە خۆر قەبارەی گەورەتر دەبێت و درەوشاوەتر دەبێت، ئەوەش وادەكات بڵێین هەموو دیاردەكانی ژیان لەسەر هەسارەكەمان لەناودەبات". 





PM:03:40:09/12/2016


ئه‌م بابه‌ته 10869 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو