سه‌رۆكی چیچان: چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی پوتنم
وێستگه نیوزـ
ره‌مه‌زان قادیرۆڤ، سه‌رۆكی هه‌رێمی چیچان ئاماده‌یی هێزه‌كانی ده‌ربڕی بۆ شه‌ڕكردن له سوریا و رایگه‌یاند هه‌ر كات له كۆشكی كرملینه‌وه فه‌رمانی پێ بكرێت، ئاماده‌یه بچێته سوریا.
میدیاكانی روسیا بڵاویانكره‌وه كه دوو یه‌كه‌ی چه‌كدار له پۆلیسی سه‌ربازیی چیچیان له ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی سوریا بكرێن و له‌وێ بنكه‌ی ئاسمانیی روسیا بپارێزن، له‌وباریه‌شه‌وه قادیرۆڤ راستودروستیی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ئینستاگرامه‌كه‌ی خۆی نوسیویه‌تی كه چیچان خۆشحاڵ ده‌بێت هێزه‌كانی له سوریا بڵاوه پێ بكرێت ئه‌گه‌ر ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كرا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی چیچان وتویه‌تی: "په‌رۆشم بۆئه‌وه‌ی خۆشم به‌شداری بكه‌م له شه‌ڕی دژبه تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی، خۆشحاڵم و شانازی ده‌كه‌م له‌سه‌ر فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا ده‌ستبه‌جێ بڕۆمه سوریا بۆ شه‌ڕكردنی له‌دژی ئه‌و قێزه‌ونانه بكه‌م."
قادیرۆڤ راشیگه‌یاندووه كه پێویسته "دوژمن له هه‌ر كوێیه‌ك بێت تێكبشكێنرێت پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی بگات به خاكه‌كه‌تان."
له مانگی ئه‌یلولی 2015ه‌وه، سوپای روسیا پشتیوانیی ئاسمانی له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا ده‌كات و هاوكاریی دیمه‌شق ده‌كات له ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن و هێزه چه‌كداره‌كان، به‌تایبه‌ت شاری حه‌له‌ب.
دوای دوو شه‌ڕ بۆ جیابوونه‌وه له روسیا، مۆسكۆ ره‌مه‌زان قایدرۆڤی كردووه‌ته متمانه‌پێكراوی خۆی بۆ هێنانه‌دیی سه‌قامگیری له هه‌رێمی چیچان و پشتیوانیی ته‌واوی لێ ده‌كات، ئه‌ویش به‌جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی چیچان ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی موڵكی خۆی بێت.
PM:06:54:09/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 6731
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت