له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، 122 وڵات ده‌نگیان به بڕیارێكی تایبه‌ت به راگرتنی شه‌ڕ له شاری حەلەب-ی سوریا دا.
پرۆژه بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن كه‌نه‌دا و كۆستهركیا و هۆڵه‌ندا و ژاپۆن ئاماده كراوه كه تیایدا داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی شه‌ڕی سوریا ده‌كرێت پێكدادان له حه‌له‌ب رابگرن.
هه‌ر له بڕیاره‌كه‌دا داوا كراوه گه‌مارۆی سه‌ر شاره‌كانی سوریا لاببرێ و گه‌ره‌نتیی گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان بكرێ و ئه‌وانه‌ش دیاری بكرێن كه له تاوانی جه‌نگ تێوه‌گلاون و بدرێنه دادگا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌شار جه‌عفه‌ری، نێردراوی هه‌میشه‌یی سوریا بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: "سوریا یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یاریكردن به‌ناوی سوریاوه سه‌ركه‌وتوو نابیت."
وتیشی كه پرۆژهبریارهكهی وه‌فدی كه‌نه‌دا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه ده‌ست بۆ سه‌روه‌ریی و یه‌كپارچه‌یی سوریا ده‌به‌ن و ئه‌وان مادده‌ی 12ی په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان پێشێلكردووه كه باس له‌وه ده‌كات گفتوگۆ له‌سه‌ر هیچ دۆسیه‌یه‌ك نه‌كرێت ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوای نه‌كات.
PM:08:52:09/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 1779
جار خوێنراوهتهوه