"سه‌رۆكی شکستخواردوو" ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی غامبیا كه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ته‌واو بووه، رایگه‌یاند كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1ی ئه‌م مانگه ره‌تده‌كاته‌وه كه تیایدا شكستی هێنا و داوایكرد هه‌ڵبژاردنێكی نوێ ئه‌نجام بدرێت.
رۆژی هه‌ینی یه‌حیا جامع سه‌رۆكی غامبیا ناسراو به "دیكاتۆری گه‌شه‌پێدان" كه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ته‌واو بووه له رێی ته‌له‌فزیۆنه ره‌سمییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه داوایكرد هه‌ڵبژاردنێكی نوێ ئه‌نجام بدرێت و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه تیایدا شكستی هێنا و ئاداما بارۆ سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆن سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، ره‌تكرده‌وه.
دوای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه كۆتایی به حوكمی 22 ساڵه‌ی جامع هێنا، ئه‌م لێدوانه‌ی ناوبراو پرسیاری ده‌رباره‌ی ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته‌ی خۆرئاوای ئه‌فریقا وروژاند.
پێشتر جامع دانی نا به شكتی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هێنا ئه‌مه‌ش جۆرێك گه‌شبینی لای دانیشتوانی ئه‌و وڵاته كه ژماره‌یان 1.8 ملیۆن كه‌سه دروست كرد.
جامع تۆمه‌تباره به سه‌ركوتكردنی ئۆپۆزسیۆن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی نه‌یاره‌كانی و به وته‌كه‌ی ناسراوه كه ده‌ڵێت: "ملیارێك ساڵ حوكم ده‌كه‌م".
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه ره‌سمییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئاداما بارۆ سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆن سه‌دا 45.5ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و جامع سه‌دا 36.7ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی جامع، وڵاتی سه‌نیگال داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
مانكیور ندیار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سه‌نیگال له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا داوای له یه‌حیا جامع كرد رێز له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بگرێت و هۆشداری پێدا له زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سه‌نیگال و هاوڵاتییه‌كانی له غامبیا.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:09:13:10/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 1221
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت