ترەمپ وەڵام دەداتەوە: سەدام حسێنتان لەبیرچوو

‌لەبارەی پشتیوانی روسیاوە تیمەكەی ترەمپ بایەخ بە راپۆرتە هەواڵگرییەكاتن نادات

وێستگە نیوز- 

دوای بڵابوونەوەی راپۆرتە هەوالگرییەكان سەبارەت بە یارمەتی روسیا بۆ كانددیدی كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنی ئەمریكا، تیمەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا وڵام دەداتەوە. 

رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریكایی ئاماژەی بە هەڵسەنگاندنێكی نهێنی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی "سی ئای ئەی" كردووە كە باس لە دەستوەردانی مۆسكۆ دەكات لە هەڵبژاردنی ئەمریكا و یارمەتیدانی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەركەوتن لەو هەڵبژاردنە. 

رۆژنامەكە لە زاری چەند بەرسێكی ئاگادار لە راپۆرتەكانی هەواڵگری بڵاویكردووەتەوە،" سەرۆك باراك ئۆباما هەڵسەنگاندنێكی تەواوەتی بۆ پرۆسەكانی دزینی زانارییەكان لەكاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن كردووە، ئەوەش دوای ئەو پرسیارانەی كە لەبارەی سروشتی (دەستوەردانی مۆسكۆ) لە دەنگدانەكاندا خرانەڕوو". 

تیمەكەی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، رەتیانكردەوە دەستبەجێ‌ وەڵامی دەرەنجامەكانی لێكۆڵینەوەكانی "سی ئای ئەی" بدەنەوە، بەڵام رایانگەیاند كە هر ئەو شرۆڤەكارانەی گەیشتبوونە ئەو بڕوایەی كە دەیانوت (سەدام حسێن سەرۆكی كۆچكردووی عیراقی)چەكی كۆكوژی هەیە، باس لە دەستوەردانی روسیا دەكەن لە هەڵبژاردنی ئەمریكا و باس لەوە دەكەن كە ترەمپ بە یارمەتی مۆسكۆ سەركەوتنی بەدەستهێناوە. 

هەر لەو چوارچێوەیەدا سەرچاوەیەكی نزیك لە ترمپەوە رایگەیاندووە: "هەڵبژاردنەی ماوەیەك لەمەوبەر ئەنجامدرا، یەكێك بوو لە گەورەترین ئەو سەركەوتنانەی كە دەزگا هەڵبژاردنەكان تۆمارییان كرد، لەئێستاشدا كاتی ئەوەیە بچینە سەر پرسێكی تر (تا مەزنی بۆ ئەمریكا بگێڕینەوە)"، ئەوەش دروشمی هەڵمەتەكەی ترەمپ بوو كە لە دەنگدانەكەدا سەركەوتنی بەدەستهێنا. 

    
    


AM:09:39:10/12/2016


ئه‌م بابه‌ته 2365 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت