دوو كچ لەكاتی پەخشی راستەوخۆی فەیسبوكدا گیانیان لەدەستدا

‌برۆك شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە لەگەڵ غانیای هاوڕێی گیانیان لەدەستدا

وێستگە نیوز- 

لە پەخشی راستەوخۆی خزمەتگوزاریی "فەیسبوك لایف"لەسەر رێگەی خێرای ولایەتی بنسلڤانیای ئەمریكایی، دوو كچ گیانیان لەدەستدا. 

پێگەی (سكای نیوز)ی بەریتانی رایگەیاندووە: "برۆك هۆگیز (18 ساڵ) كە سەرقاڵی پەخشی راستەوخۆبوو لەڕێی مۆبایلەكەی بە خزمەتگوزاری فەیسبوك لایف و شۆفێری دەكرد لەسەر رێگەی 380 لە نزیك شاری توبیهانا و لەو كاتەدا دەنگی غنیا مۆریسۆن –تۆمی (17 ساڵ) بستراوە لە ڤیدیۆكەدا كە پرسیاری لە برۆكی هاوڕێی كردووە كە ئایا راستوخۆ لەسەر فەیسبوكە، بەڵام كات بواری بە برۆك نەداوە وەڵام بداتەوە". 

لە ڤیدیۆكەدا كە دواتر لادراوە، روناكییەك لەنێو ئۆتۆمبێلەكەوە دەركەوتووە كە دوو كچەكەی تێیدابووە، هاوكات دەنگی ئیستۆپ هاتووە و پێدەچێت دەنگەكە دەنگی ئۆتۆمبێلێكی تر بێت. 

دواتر دەركەوت ئۆتۆمبێلی دوو كچەكە، لە دواوە بارهەڵگرێكی گەورە خۆی پێداكێشاوە و و بە تەواوەتی چووتە ناوییەوە، ئەوەش بە وتەی پۆلیس بووە مایەی گیان لەدەستدانی دەستبەجێی دوو كچەكە. 

دوای رووداوەكە كە بە هەمان شێوە بووە مایەی تێكشكاندنی تەواوەتی ئۆتۆمبێلەكە، پرۆسەی وێنەگرتن لەڕێی خزمەتگوزاری "فەیسبوك لایف"ەوە بۆ چەند خولەكێكی كەم بەردەوام بووە و دەنگی پیاوێك هاتووە كە لە لەیەكێك لە گرتەكاندا بەڕیشەوە دەركەوتووە.   



AM:11:16:10/12/2016


ئه‌م بابه‌ته 3383 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو