كوردێك لە جێگەی ئەحمەد چەلەبی دەستنیشان دەكرێت


وێستگە نیوز- 

حزبی گۆنگرەی نیشتیمانی عیراقی، ئاراس حەبیب فەیلی وەك سەرۆكی حزبەكە لە جێگەی كۆچكردوو ئەحمەد چەلەبی دەستنیشان دەكات. 

ئەمڕۆ شەممە 10ی كانوونی یەكەمی 2016، لە بەیاننامەیەكدا، كۆنگرەی نیشتیمانی عیراقی رایگەیاند: "وەك بەدەنگەوەچوونی داخوازیی و دۆخی رەوشی نیشتیمانی و هەرێمایەتی و جیهانی و ئەو گۆڕانكاریانەی رووی لە ناوچەكە كردووە، وێڕای گۆڕانكارییەكان لە ژیانی سیاسی كۆنگرەی نیشتیمانی، دەستەی گشتی كۆنگرە لە بەغدای پایتەخت كۆنگرەی گشتی خۆی سازكرد". 

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە ئاراس حەبیب فەیلی وەك سەرۆكی نوێی حزبەكە لە جێگەی ئەحمەد چەلەبی دەستنیشان كراوە.  

لەپاش كۆچی دوایی ئەحمەد چەلەبی لە ساڵًی 2015 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە ماڵەكەی خۆی لە بەغدا كە دامەزرێنەری حزبەكەبوو، بۆ ئەكەمجارە كۆنگرەی نیشتیمانی عیراقی كۆنگرە سازدەكات. 

    


PM:12:22:10/12/2016


ئه‌م بابه‌ته 2756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو