ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید: به‌غدا به مه‌رجی دابه‌شكردنی مووچه پاره بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایده‌كات، به‌غدا به‌و مه‌رجه بودجه بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت، ئه‌گه‌ر بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت، ئه‌گه‌ر نا ئاماده نابێت یه‌ك دینار ره‌وانه بكات.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پێویسته په‌رله‌مانتاران چاودێری حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بزانرێت ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه ره‌وانه ده‌كرێت، بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌كرێت یان نا.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق بزانێت هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆی ره‌وانه ده‌كرێت، نایدات به مووچه، یه‌ك دینار ره‌وانه ناكات، چونكه ئه‌وه به‌یاسا پابه‌ند كراوه‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
باسی له‌وه‌شكرد: "مه‌رجی پابه‌ندبوونی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه نه‌ك حكومه‌تی فیدراڵ، بۆیه ده‌بێت سه‌ره‌تا هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی راده‌ست بكات، پاشان به‌غدا پاره ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات".
هه‌فته‌ی رابردوو بودجه‌ی گشتی 2017ی عیراق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر درا، فراكسیۆنه كوردییه‌كان جگه له پارتی، پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ ناردنی بودجه‌و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له بودجه‌دا جێگیركرد و ده‌نگی له‌سه‌ر درا.
به‌ڵام فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، پڕۆژه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی كوردستان نییه‌و هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ی پابه‌ند نابێت.
هاوكات حكومه‌تی هه‌رێم و مه‌سعود بارزانی له دوو راگه‌یه‌ندراوی جیاوازدا پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عیراقیان ره‌تكرده‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بودجه دژی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندكراوه‌و پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی بوو.
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر خۆیان نه‌وت بفرۆشن له‌وه‌ی به‌غدا پاره‌یان بۆ بنێرێت زیاتریان ده‌ستده‌كه‌وێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه مه‌سعود بارزانی، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و بڕگه‌یه‌ی له یاسای بودجه‌ی گشتیی عیراقدا بۆ پێشمه‌رگه جێگیر كراوه روون نییه و لاستیكیه و خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر هه‌ڵده‌گرێ و بواری یاریپێكردنی تیادا هه‌یه.
هه‌روه‌ها داوای له نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا كرد، بێن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كۆ ببنه‌وه و به وردی دیراسه‌ی ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان و موزایه‌داتی سیاسی له‌باره‌ی بودجه و داهاته‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان روون ببێته‌وه.
ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌ی 2017ی عیراقدا بۆ كورد جێگیركراوه ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، له به‌رانبه‌ردا به‌غدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له پشكی سه‌دا 17ی بودجه‌ی عیراق ره‌وانه ده‌كات كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش ده‌گرێته‌وه.
PM:05:57:10/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 6792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت