محهمهد فهرهج: لەبەر گەورەیی ئەم یادە کۆتایی بەو ئاڵۆزییە سیاسییانە بهێنن
وێستگه نیوزـ
ئهمینداری پێشووی یهكگرتووی ئیسلامیی كوردستان له یادی لهدایكبوونی پێغهمبهری ئیسلام محمد (د.خ) پهیامێكی بڵاوكردهوه و رایگهیاند: "لەم نێوەندەدا ئێمەی گەلی کورد هەموو لایەنە کوردستانییەکان و پارچەکانی دیکەی کوردستانی گەورەش توانای پێکەوەبوون و کاری هاوبەشمان نیە و بەشێوەی گەرم و سارد شەڕی یەکتر دەکەین "
له پهیامهكهیدا كه له لاپهڕهی تایبهتیی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی فهیسبوك بڵاویكردووهتهوه، محهمهد فهرهج، ئهمینداری پێشووی یهگرتووی ئیسلامیی كوردستان داوایكردووه: " لەبەر گەورەیی و میهرەبانی خاوەنی ئەم یادە کۆتایی بهێنن بەو دابڕان و ئاڵۆزییە سیاسییانەو جارێکی تر لەدەوری مێزێک کۆببنەوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر چارەسەری کێشەکان و دانانی نەخشە و پلانی نوێ بۆ ئایندەیەکی گەشترو خۆشترو باشتر لە ئێستامان."
محهمهد فهرهج دهشڵێت: داواتان لێ دەکەم بە بڕیارێکی حەکیمانە جەماوەری برسی و تووڕە هێوربکەنەوەو چیتر ڕێگە مەدەن هەموو وەک شاعیر بڵێن ( مردن فریاکەوە ژیان کوشتینی)!!
دهقی پهیامهكهی ئهمینداری پێشووی یهكگرتووی ئیسلامیی كوردستان:
بسم الله الرحمن الرحیم
(لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِّنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ
حَرِيصٌ عَلَيْكُم بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَّحِيمٌ)
یادی لەدایکبوونت پیرۆز و گەورە ڕادەگرین ، بەجۆرێک شایستەی مەقامی پەسەندیدەی حەیی مننان بێت ..
سڵاوت لێ بێت ئەی پەیامهێنی خوا ، هەروەک بێخودی شاعیر دەڵێت :
هەتا تەجەللیی خودا لە عالەما بکا زهوور
بە ئاگری گوڵی چەمەن چیا ببێتە کێوی ((توور))
فریشتە و ئادەمی ئەڵێن هەتا ئەبەد لە خوار و ژوور...
سەلاتی حەق لەسەر شەهێ کە شەق ئەکا قەمەڕ لە دوور
سەلامی حەق لەسەر مەهێ کە ئەسپی خۆر لە غار ئەکا
پێشەواکەم ... ساڵیادی لە دایکبوونت بۆ ئێمە لە کاتێکدایە دەوروبەرمان و ناوچەکە بەگشتی ، ئاوێتەبووە لەگەڵ بارووت و دوکەڵ و دەنگ و ناڵەی تەقینەوە و تەقاندنەوە و وێرانکردن و قیژە و هاواری مناڵان و هەنسک و فرمێسکی دایکان بۆ ڕۆڵە بزر بوەکانیان لە ژێر دارو پەردووی خانوە ڕوخاوەکانیانیەوە.
ئەم یادە لە کاتێکدایە عێراق و شام کراوەتە لاوازترین هەڵقەی بەردەستی زلهێزەکان بۆ یەکلایکردنەوەی حساباتی کۆن و نوێیان ، جگە لە هێنانی هێزە زەمینی و ئاسمانیەکان و هەروەها کەشتیە جەنگیەکان و فرۆکە هەڵگرە زەبەلاحەکان کە موشەکی کلاوەی ئەتۆمی و فرۆکەی جەنگی وێرانکەر هەڵگرتووە، ناوچەکەیان تەنیوە، لە بەرامبەردا هێزێکی توندڕەوی دژ بە هەموو بەهاکانی پێکەوەژیان و قبوڵی بەرامبەرو دژ بە بیروباوەڕی ئازادو ئازادیی ڕادەربڕین و لەسەر کۆی ئەو بەها جوانانە قەتڵ و عامی خەڵک دەکات کە ئەویش فکری تەکفیریی داعشە.
لەم نێوەندەدا ئێمەی گەلی کورد کە تازەترین گەمەکارین و فەریکەین بە بەراورد بەو هێزە گەورانە، لەهەمان کاتدا لەهەموان زیاتر دەترسین و لە دڵەڕاوکێ داین لە ترسی ئەوەی ئەو دەستکەوتەی بە تێکۆشان و قوربانیدانی ڕۆڵە قارەمانەکان بەدەستمانهێناوە لەم شەڕە داسەپاوەدا لە دەستی بدەین، چونکە لەلایەکەوە قورسایی و گۆڕەپانی گەورەی شەڕەکە لە سووریاو عێراق زیاتر لە نیشتمانەکەی ئێمەدایە، لەلایەکی ترەوە هەموو لایەنە کوردستانییەکان و پارچەکانی دیکەی کوردستانی گەورەش توانای پێکەوەبوون و کاری هاوبەشمان نیە و بەشێوەی گەرم و سارد شەڕی یەکتر دەکەین .
لەکاتێکدا ئەمرۆ لەسەر ئەرزی واقیع جێگا و پێگەیەکی سیاسی و نێودەوڵتیی باشمان هەیە، و ئەوانەی دوێنێ نەفرەتیان لێدەکردین ئەمرۆ پێشوازی و پشتیوانیمان دەکەن ، ئەمە هەلێکی گەورەیە بۆ گەلەکەی ئێمە ، و هیممەت و بڕیارێکی سەرکردانەی دەوێت .
بەڵام خوازیاری لێبڕان و ئیرادەیەکی لە خۆبوردووە ، ئەمەش داوای بەردەوامی خاوەنی ئەم یادەیە ، ڕیزەکان یەکبخەن ، پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای ئیمانی ڕاستەقینە و خۆشەویستی دروست دابمەزرێنن .
لەبەرئەوە داواتان لێ دەکەم لەبەر گەورەیی و میهرەبانی خاوەنی ئەم یادە کۆتایی بهێنن بەو دابڕان و ئاڵۆزییە سیاسییانەو جارێکی تر لەدەوری مێزێک کۆببنەوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر چارەسەری کێشەکان و دانانی نەخشە و پلانی نوێ بۆ ئایندەیەکی گەشترو خۆشترو باشتر لە ئێستامان.
داواتان لێ دەکەم بە بڕیارێکی حەکیمانە جەماوەری برسی و تووڕە هێوربکەنەوەو چیتر ڕێگە مەدەن هەموو وەک شاعیر بڵێن ( مردن فریاکەوە ژیان کوشتینی)!!
لەکۆتاییدا یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و هەڵگری پەیامی ئاشتی وبرایەتی خۆشەویستی لەهەموو جیهان پیرۆز دەکەم، بەتایبەتی لە خەڵکی موسڵمانی کوردستان.
محەمەد فەرەج ئەحمەد
10-12-2016
PM:06:04:10/12/2016
ئهم بابهته 1912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت