یه‌ڵدرم بۆ عه‌بادی: له سه‌ربازگه‌ی باشیك ده‌كشێینه‌وە
وێستگه نیوزـ
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ هاوتا توركییه‌كه‌ی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ده‌بێت هێزه‌كانی توركیا له سه‌ربازگه‌ی باشیكی نزیک موسڵ بكشێنه‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا، بیناڵی یه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به هاوتا عیراقییه‌كه‌ی وتووه، ئه‌ركی هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ رزگاركردنی موسڵ كۆتایی دێت و هێزه‌كانیان ده‌كشێننه‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه كه للایه‌ن بیناڵی یه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زرانی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی پێگه‌یشتووه و عه‌بادی پێی وتووه كه پێویسته وڵاتانی دراوسێ رێز له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق بگرن و پێویستیشه هێه‌كانی توركیا له سه‌ربازگه‌ی باشیك بكشێنه‌وه و كشانه‌وه‌كه‌شیان رابگه‌یه‌نن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سایتی سۆمه‌رییه نویز بڵاویكردووه‌ته‌وه كه یه‌ڵدرم به عه‌بادیی وتووه هێزه‌كانیان له‌و سه‌ربازگه‌یه ده‌كشێننه‌وه و له‌گه‌ڵ رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ ئه‌ركی ئه‌و هێزانه‌شیان كۆتایی دێت.
هه‌ربه‌پێی لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا سایشی سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كانی سوپای عیراقی به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا كردووه و رایگه‌یاندووه كه خه‌ڵكی موسڵ به چونه‌ناوه‌وه‌ی هێزه عیراقییه‌كان بۆ شاره‌كه‌یان دڵخۆشن.
PM:06:26:10/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 2001
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت