داعش له‌ موسڵ رۆژنامه‌نووسێكی گوللـه‌باران كرد


وێستگه‌ نیوزـ هه‌ستیار
چه‌كدارانی داعش رۆژنامه‌نووسێكی له‌ موسڵ گوللـه‌باران كرد كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌قیقه‌ بووه‌، هاوكات سێ سه‌ركرده‌ی باڵای رێكخراوه‌كه‌ش به‌ره‌و سوریا هه‌ڵاتن.


سه‌عید مه‌موزینی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی لقی 14ی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: داعش له‌ موسل رۆژنامه‌نووس هاشم فارسی، گوللـه‌باران كرد كه‌ به‌ر له‌ 10 رۆژ ناوبراو به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژنامه‌ی (الحقیقه‌) بوو.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "سێ سه‌ركرده‌ی داعش به‌ ناوه‌كانی ئه‌بو وه‌لید، ئه‌بو موسلیم چیچانی و ئه‌بو قحتان به‌ره‌و سوریا هه‌ڵاتن، كه‌ داوای گۆڕینی بغدادیان كردبوو".

راشیگه‌یاند: "زیاتر له‌ نیو ملیۆن كه‌س له‌به‌ر بێ ئاوی له‌ موسڵ ده‌ناڵێنن".


PM:06:42:10/12/2016


ئه‌م بابه‌ته 1591 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت