په‌یامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام


وێستگه‌ نیوزـ

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی محمد (د.خ) خوازیاره‌ ئه‌و یاده‌ هۆكارێك بێت بۆ یەكڕیزیی هەموو لایەنەكان و خۆشگوزەرانی و ئاسایش و ئاوەدانكردنەوە و پێشكەوتنی زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیوای خواستووه‌ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی ئەو نەهامەتییانە بڕەوێنێتەوە كە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە بەسەر گەلانی عیراق بەگشتی و پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانی كوردستان بەتایبەتی، هێنراون و ببێتە هۆكاری نەمانی تیرۆر و تیرۆرستان لە كوردستان و عیراق و هەموو جیهان.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەدەوە دروودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین.

هیوادارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە هۆكارێك بۆ یەكڕیزیی هەموو لایەنەكان و خۆشگوزەرانی و ئاسایش و ئاوەدانكردنەوە و پێشكەوتنی زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان و هەموو ئەو نەهامەتییانە بڕەوێنێتەوە كە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە بەسەر گەلانی عێراق بەگشتی و پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانی كوردستان بەتایبەتی، هێنراون و ببێتە هۆكاری نەمانی تیرۆر و تیرۆرستان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان.

لەم بۆنە پیرۆزەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی بەرگریكردن لە كوردستان و پاراستنی هەموو پێكهاتەكان لە تیرۆر و تیرۆریستان دادەنوێنین و لە خوای گەورە دەخوازین گیانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

دووبارە یادی پێغەمبەری ئیسلام دروودی خوای لەسەر بێت لە هەموو لایەك پیرۆز دەكەین.


PM:07:30:10/12/2016


ئه‌م بابه‌ته 2100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو