سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: خوێنی هۆشیار ئیسماعیل زایه نابێت و مامه‌ڵه‌شی له‌سه‌ر ناكرێت
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانن له دۆسیه‌ی هۆشیار ئیسماعیل و ده‌شڵێت: "خوێنی هۆشیار ئیسماعیل هه‌رگیز زایه ناكرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش مامه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر ناكرێت".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوووی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕۆ 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2016 په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانن ئه‌وانه‌ی (هۆشیار ئیسماعیل)یان كوشت و ئه‌وانه‌شی له پشت تاوانه‌كه‌وه‌ن به‌سزای عادیلانه بگه‌یه‌ندرێن.
ده‌شڵێت: "چاوه‌ڕوانن چ ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه چ ئه‌وانه‌ی له‌پشت تاوانه‌كه‌وه‌ن به‌سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌ن و دادگا و عه‌داله‌ت رێچكه‌ی خۆی وه‌ربگرێت".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه كه: "یه‌قینمان به حه‌قانیه‌تی كه‌یسه‌كه و ته‌وه‌كولمان به‌خوا هه‌یه "كه خوێنی هۆشیار ئیسماعیل ده‌بێته تێزاب و ده‌ڕژێت به‌سه‌ر گشت تاوانباره دیار و نادیاره‌كانی ئه‌و تاوانه‌دا.
شه‌وی 22ی مانگی رابردوو، هۆشیار ئیسماعیل پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی عومه‌ر بندیان، له گه‌ڕه‌كی شادی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.
PM:07:39:10/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 2025
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت