وەزارەتی کارەبا: پێدانی کارەبا کەمتر دەبێتەوە
وێستگە نیوز ـ
بەڕێوهبەری گشتی کۆنتڕۆڵ و گەیاندنی كارهبای ههرێم ڕایگەیاند پێشبینی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا دەکەن و تا ئێستاش توانیویانە ڕۆژانە نۆ کاتژمێر کارەبا بدەن بە هاوڵاتیان.
ئومێد محەمەد، بەڕێوهبەری گشتی کۆنتڕۆڵ و گەیاندنی وەزارەتی کارەبای ههرێم بە وێستگە نیوزی رایگەیاند "لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا و دابەزینی پلەکانی گەرما لە ئایندەدا پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بە هاوڵاتیان کەمدەبێتەوە".
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە لە ئێستادا 2600 بۆ 2700 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت و ڕۆژانە نۆ بۆ 10 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت، بەڵام لەمەودا لەگەڵ دابەزینی زیاتری پلەکانی گەرمادا بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا، پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان کەمتر دەبێت چونکە ڕێژەی بەرهەم هێنانی کارەبا زیاد ناکا
PM:07:54:10/12/2016
ئهم بابهته 9047
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت