قاوەیەکی لەگەڵ بخۆرەوە
وێستگه نیوزـ
بۆ چاوپێكه‌وتنێكی ئیڤانكا-ی كچی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا و خواردنه‌وه‌ی قاوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵی، پاره‌یه‌ك خه‌یاڵیت پێویسته، ئه‌وه‌ی خوازیاری ئه‌وه‌یه ده‌بێت 17 هه‌زار و 500 دۆلار بۆ تێچوونی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه ئاماده بكات.
پێگه‌ی Charity Buzzی تایبه‌ت به زیادكردنی ئاشكرا بڵاویكردووه‌ته‌وه ته‌نها یه‌ك كه‌س هه‌لی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه ده‌گمه‌نه‌ی هه‌یه كه ئیڤانكا له نیویۆرك یان له واشنتۆن-ی پایته‌خت ببینێت، ئه‌ویش ئه‌و كه‌سه‌یه كه له زیادكردنه‌كه‌دا پاره‌ی زیاتر بدات.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و پاره‌یه له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئیڤانكا ده‌ستده‌كه‌وێت بۆ دامه‌زراوه‌ی سانت جود-ی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی منداڵان خه‌رج ده‌كرێت كه ئیریك-ی برای ئیڤانكا خاوه‌ندارێتیی ده‌كات.
وێڕای ئه‌و جیاكاری و دابه‌شبوونه‌ی تره‌مپ-ی باوكی ئیڤانكا له‌نێو ئه‌مریكاییه‌كان دروستی كردووه، تائێستا زۆرترین پاره بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئیڤانكا گه‌یشتووه‌ته 17 هه‌زار و 500 دۆلار و تائێستا 9 كه‌س به‌شدارییان كردووه و 12 رۆژ له‌به‌رده‌م كه‌سی براوه‌دا ماوه تا ببێته ئه‌و تاكه كه‌سه براوه‌یه‌ی ئیڤانكا ده‌بینێت.
ئیڤانكا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكانی دامه‌زراوه‌ی تره‌مپ و سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ماركه‌ی بازرگانیی (ئیڤانكا تره‌مپ)ه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌ره هاوبه‌شكانی هۆتێله‌كانی تره‌مپ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سایتی ئیندیپێندنت-ی به‌ریتانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه پێویسته ئه‌وه‌ی هه‌لی بینینی ئیڤانكا و خواردنه‌وه‌ی قاوه‌یه‌كی بۆ ده‌ڕه‌خسێت له تاقیكردنه‌وه‌ی باوكگراوندی تاوان ده‌ربچێت و ره‌زامه‌ندیی ده‌زگا نهێنییه‌كان و دامه‌زراوه‌ی تره‌مپیش وه‌ربگرێ و ئه‌ندامانی ده‌زگا نهێنییه‌كانیش به درێژایی چاوپێكه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵیدا ده‌بن و به‌جێی ناهێڵن.
PM:07:58:10/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 6527
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت