غالب محه‌مه‌د: نرخی لیترێك به‌نزین بوه‌ به‌ 540 دینار


وێستگه‌ نیوز ـ
سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌ و سامانه‌سروشتییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین له‌ ئێستادا 540 دیناره‌ و رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ن نرخه‌كه‌ به‌رزنه‌بێته‌وه‌ و به‌ به‌راورد به‌ نرخی بازاڕیش نرخی لیترێك به‌نزین 35 دینار دابه‌زیوه‌.


غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌ و سامانه‌سروشتییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ ماڵپه‌ڕی وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی نۆرماڵ 540 دیناره‌ و له‌ ئێستادا ئاسانكاری زۆرمان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین به‌رزنه‌بێته‌وه‌ و له‌و باوه‌ڕه‌دانیم به‌رزببێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر دانه‌به‌زێت".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا دێت كه‌ نرخی به‌نزین له‌ جۆری نۆرماڵ له‌ به‌شیك له‌ به‌نزینخانه‌كان 575 دیناره‌ و به‌م پێیه‌ش هه‌ر لیترێك نرخه‌كه‌ی 35 دینار دابه‌زیوه‌.


PM:08:09:10/12/2016


ئه‌م بابه‌ته 13729 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت