ئه‌ردۆغان له خه‌ونی بوون به سوڵتان نزیك ده‌بێته‌وه
وێستگه نیوزـ
پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا چه‌ند پێشنیازێكی بۆ چاكسازیی ده‌ستور پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد و به‌وه‌ش پێده‌چێت ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌و حه‌ونه نزیك بێته‌وه كه تا ساڵی 2029 سه‌رۆكی توركیا بێت.
به‌پێی چاكسازییه‌كانی ئاكه‌په، ده‌سه‌ڵاته‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان زیاد ده‌كرێت و گۆڕانكاریش له سیستمی ئاشایش و دادوه‌ری ده‌كرێت و له‌مه‌ودواش سه‌رۆك كۆمار تاوانی ئاراسته ده‌كرێت لەکاتێکدا له رابردوودا پارێزبه‌ندیی ته‌واوی هه‌بووه و ته‌نها ده‌توانرا به ناپاكی تۆمه‌تبار بكرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ته‌نها خۆی ناتوانێت یه‌كلایه‌نه گۆڕانكارییه ده‌ستوورییه‌كان په‌سه‌ند بكات و سیستمی حوكمڕانیی توركیا له په‌رله‌مانییه‌وه بكاته سه‌رۆكایه‌تی، به‌ڵكو پێویستی به به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندیی پارته سیاسیه‌كانی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی.
PM:08:20:10/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 1492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت