وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی راگه‌یاند
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌رانی راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2016ی بڵاوكرده‌وه كه به‌پێی ئه‌و خشته‌یه دابه‌شكردنی مووچه به‌م جۆره ده‌ستپێده‌كات.
له‌خشته‌كه‌دا هاتووه: رۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه 12 و 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2016، مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه: رۆژی چوارشه‌ممه 14ی كانوونی یه‌كه‌می 2016، مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: "رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2016، مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت".
PM:08:38:10/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 10123
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت