ئیتاڵیا.. كۆسره‌ت ره‌سوڵ خەڵاتی "پێگاسۆی زێڕین"ی پێدەدرێت
وێستگه نیوز ـ
نووسینگه‌ی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له به‌رامبه‌ر به‌شداری كارا‌و راسته‌وخۆی له به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به تیرۆر و هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ، له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه له ئیتاڵیا خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی "پێگاسۆی زێڕین" پێشكه‌ش به كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: خه‌ڵاتی "پێگاسۆی زێڕین" خه‌ڵاتێكی ساڵانه‌ی هه‌رێمی تۆسكانای وڵاتی ئیتاڵیایه و هه‌ر ساڵه‌و ده‌درێت به یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییه جیهانییانه‌ی كه پارێزگاری و پاڵپشتی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش هاتووه: بۆ ئه‌مساڵ له‌سه‌ر پێشنیازی ئێنریكۆ رۆسی، سه‌رۆكی هه‌رێمی تۆسكانا و به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌كه بڕیاردراوه خه‌ڵاتی پێگاسۆسی زێڕینی ئه‌مساڵ بدرێت به كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی.
ده‌شڵێت: "له به‌یاننامه‌ی فه‌رمی سكرتێری رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی هه‌رێمی تۆسكانادا هاتووه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی تۆسكانا، له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆك ئێنریكۆ رۆسی، بڕیاریدا خه‌ڵاتی (پێگاسۆی زێڕین) پایه‌دارترین خه‌ڵاتی هه‌رێم ببه‌خشێته به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی".
نووسینگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ راشیگه‌یاندووه: مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنه‌كه بڕیاره له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه له وڵاتی ئیتاڵیا به ئاماده‌بوونی ئێنریكۆ رۆسی، سه‌رۆكی هه‌رێمی تۆسكاناو كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سازبكرێ و هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌شدا فیلمێكی دیكۆمێنتی له‌سه‌ر ژیانی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی نمایش ده‌كرێت.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م خه‌ڵاته‌ی هه‌رێمی تۆسكانا، كه پایه‌دارترین خه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كه‌یه، له ساڵی 1993ه‌وه به به‌رده‌وامی ساڵانه ده‌به‌خشرێت به كه‌سایه‌تییه‌ك و له ساڵانی رابردوودا هه‌ریه‌ك له (میخایل گۆرباچۆڤ سه‌رۆكی روسیا، جاك دیلۆس هه‌شته‌مین سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئیسحاق رابین سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، یاسر عه‌ره‌فات سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین) و چه‌ندان كه‌سایه‌تی تری سیاسی و رۆشنبیر و فه‌یله‌سووف و هه‌ڵگرانی خه‌ڵاتی نۆبڵ ئه‌م خه‌ڵاته‌یان پێ دراوه.
PM:09:24:10/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 3297
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت