شوان داودی: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر روویدا جاران پێیان ده‌وت مه‌سیره
وێستگه نیوز ـ
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ره‌خنه له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر روویدا جاران پێیان ده‌وت مه‌سیره.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2016، له شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانێكی فراوان دژی سروه عه‌بدولواحید، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌نجامدرا.
ئه‌مه‌ش له كاردانه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی عیراقی له‌گه‌ڵ سروه عه‌بدولواحید، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێک له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره و تۆمه‌تباری كرد به "بێ رێزی" به‌رامبه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان.
له به‌رامبه‌ردا سروه عه‌بدولواحید، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه بۆ وته‌كانی كراوه "و وتی: "پارتی دیموكراتی كوردستان هێرشێكی ناڕه‌وای دژم ده‌ستپێكردوه كه ئامانج لێی ته‌نها شكاندنی سیاسیه و هیچیتر، به‌وه‌ی گوایه من له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا، باسی ژنی پێشمه‌رگه‌م كردووه و وتومه ناچارن له‌به‌ر هه‌ژاری له‌شی خۆیان بفرۆشن.. له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی من ووتومه بۆ به‌رگری له‌شكۆی پێشمه‌رگه‌و خێزانی پێشمه‌رگه‌یه و ئه‌وان به‌ئه‌نقه‌ست بهشێواندنهوه وه‌ریانگێڕاوه".
شوان داودی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئه‌وه‌شی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر روویدا، جاران پێیان ده‌وت مه‌سیره.
له سه‌رده‌می رژێمی پێشووی عیراق، زۆرجار بۆ پاڵپشتی له بڕیار‌و پشتیوانی بۆ حكومه‌تی به‌عس هاوڵاتیان به زۆر ده‌بران بۆ خۆپیشاندان و پێی ده‌وترا ده‌چن بۆ مه‌سیره.
PM:09:52:10/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 13801
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت