پوتن سه‌گێكی ژاپۆنی به‌دیاری ره‌تكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

روسیا هه‌وڵێكی دیپلۆماسیی ژاپۆنی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ ده‌یویست سۆزی ڤلادیمێر پوتن به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ خولیای سه‌گه‌، به‌ڵام پوتن به‌وه‌ قایل نه‌بووه‌.

له‌ سه‌روبه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوان كراوه‌كه‌ی پوتن و شینزۆ ئابی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ساز ده‌كرێت، حكومه‌تی ژاپۆن به‌نیازبووه‌ نێره‌ی سه‌كێگ له‌ جۆری ئه‌كیتا به‌دیاری بداته‌ پوتن، چونكه‌ ساڵی 2012 سه‌رۆكی روسیا مێیه‌ی هه‌مان جۆره‌ سه‌گی له‌ تۆكیۆ وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ئه‌مجاره‌ پوتن به‌نیاز نییه‌ ئه‌ودیارییه‌ وه‌ربگرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌ی ژاپۆن رایگه‌یاند: "هاوتاكانمان له‌ مۆسكۆ بێ ئومێدیان كردین و نه‌یانهێشت زاواكه‌مان پێشكه‌ش به‌ بوكه‌یان بكه‌ین."

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ 15 و 16ی كانونی یه‌كه‌می 2016، ڤلادیمێر پوتن و شینزۆ ئابی له‌ تۆكیۆ چاویان به‌یه‌ك بكه‌وێت و هه‌ردولا باسله‌ بوژاندنه‌وه‌ی وتوێژه‌ ئه‌منییه‌كان و درێژه‌دان به‌ مه‌شق و راهێنانی هاوبه‌ش له‌ بواری فریاكه‌وتنی ده‌ریایی كه‌ له‌دوای ساڵی 2014 و له‌وكاته‌ی روسیا ناوچه‌ی كریمه‌ی خسته‌سه‌ر خاكی خۆی، ئه‌و وتوێژانه‌ راگیراوه‌.


PM:10:01:10/12/2016












ئه‌م بابه‌ته 2961 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت