دوو ته‌قینه‌وه له ئه‌سته‌نبوڵ روویدا
وێستگه نیوزـ
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك ناوچه‌ی ته‌قسیم له شاری ئه‌ستنبوڵ رویداوه و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش گۆِه‌پانێكی تۆپی پێی كردووه‌ته ئامانج.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه یه‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كان له یانه‌ی شه‌وانه‌ی نزیك گۆرَه‌پانی ته‌قسیم رووداوه و وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش راگه‌یاندووه كه به‌هۆی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ده‌یان كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی میدیاكانی توركیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌رده‌م یاریگای ڤۆدافۆن ئه‌ریان له گه‌ڕه‌كی به‌شكه‌تاش-ی شه‌سته‌نبوڵ رویداوه و به‌هۆی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو بووه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاش رونیكردووه‌ته‌وه كه ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوه‌كه، ئۆتۆمبیلێكی پۆلسی چاركییه مه‌ده‌نییه‌كانی كردووه‌ته ئامانج.
PM:11:05:10/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 2206
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت