په‌یامی قوباد تاڵه‌بانی به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام


وێستگه‌ نیوزـ

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد (د.خ) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و هیوای خواست ئه‌م یاده‌ ببێته‌ مایه‌ی سه‌قامگیریی سیاسی.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوسیویه‌تی: "بەبۆنەی هاتنی ساڵیادی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام محمد (درودی خوای لەسەر بێت ) پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی ئەکەم."

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا جێگری سه‌رۆكی حكمومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوسیویه‌تی: "ئەخوازم ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتەمایەی ئاشتی و سەقامگیری سیاسی و تەبایی لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ، خوای گەورە هێزی پێشمەرگە سەرکەوتو و سەرفرازبکات."


PM:11:34:10/12/2016


ئه‌م بابه‌ته 2547 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو