عەلی حەمە ساڵح: ده‌فی چی لێده‌ده‌یت و مەولودی چی ده‌که‌یت؟
وێستگە نیوز-
عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "که‌سێک، پشتیوانی زاڵم ده‌کات و پاره‌ی حرام ده‌خوات و درۆ بۆ ده‌سه‌ڵاتی فاسد بکات، مولودی چی له‌بیره. "
لە نوسینئکدا کە بە ناونیشانی "مەولود بۆچی؟" ئەو پرلەمانتارە لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک پێی وایە باشترین یادی پێغمبه‌ر(د. خ) ئه‌وه‌یه ئاکاره‌کانی هه‌ڵبگریت، ئازابیت به‌رامبه‌ر زاڵم، ده‌ستپاک و بوێر‌و ڕاستگۆبیت، بەڵام کە "به وشه‌یه‌کیش هه‌ڵوێستت نیه، ده‌فی چی لێده‌ده‌یت و مولودی چی ده‌که‌یت؟"
دەقی نوسینەکەی عەلی حەمە ساڵح:
مولود، بۆچی؟
له‌دایک بوونی پێغمبه‌ر محمد(د.خ) له گه‌شت موسوڵمانان پیرۆزبێت.
ئه‌گه‌ر مه‌ولود، بۆ وه‌بیرخستنه‌وه‌ی ئاکار‌و ئامۆژگاریه‌کانی پێغمبه‌ر(د.خ) زۆر گرنگ و باشه.
که‌سێک، پشتیوانی زاڵم ده‌کات و پاره‌ی حرام ده‌خوات و درۆ بۆ ده‌سه‌ڵاتی فاسد بکات، مولودی چی له‌بیره.
هه‌موو ته‌مه‌نی پێغمبه‌رایه‌تی محمد(د.خ) دژایه‌تی زوڵم و خه‌باتکردنبووه بۆ دادپه‌روه‌ری، ئامانج له ڕوانه‌کردتی ته‌نیا ره‌حمه‌ت بووه، ئێستا تۆ به‌به‌رچاوته‌وه زوڵم له‌خه‌ڵک ده‌کرێت و برسیده‌کرێت که به وشه‌یه‌کیش هه‌ڵوێستت نیه، ده‌فی چی لێده‌ده‌یت و مولودی چی ده‌که‌یت؟.
باشترین یادی پێغمبه‌ر(د. خ) ئه‌وه‌یه ئاکاره‌کانی هه‌ڵبگریت، ئازابیت به‌رامبه‌ر زاڵم، ده‌ستپاک و بوێر‌و ڕاستگۆبیت.
AM:01:52:11/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 9110
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت