فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
فراسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند "ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ناڕه‌وایه ده‌كه‌ین، كه له‌م ماوه‌یه‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستیپێكردووه‌و مه‌به‌ست لێی چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتییه".
دەقی بەیاننامەکە..
به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
به‌ناوی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ناڕه‌وایه ده‌كه‌ین، كه له‌م ماوه‌یه‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستیپێكردووه‌و مه‌به‌ست لێی چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتیه له‌دوای ئه‌و هه‌وڵ و بڕیاره جوامێرانانه‌ی په‌یوه‌ست به موچه‌و بودجه‌و خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی نه‌به‌زی كوردستان داویانن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نوێنه‌ره‌كانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مان وئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و حكومه‌ته فیدراڵیی و هه‌رێمیی و خۆجێییه‌كاندا، نوێنه‌رو داكۆكیكاری سه‌رسه‌خت و خزمه‌تگوزاری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئامانجه نیشتمانییه‌كان و كه‌سوكاری شكۆمه‌ندیی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ن و به كرداریی ئه‌و ڕاستییه‌یان سه‌لماندووه.
هه‌ر موزایه‌ده‌و چه‌واشه‌كردن و شێواندنێكی ئه‌م ڕاستیانه جگه له تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی و لێڵكردنی زیاتری دۆخی سیاسیی و نائارامكردنی هاووڵاتیانی كوردستان، ئه‌نجامێكی تری نابێت.
ئێمه دڵنیاین، سه‌ركه‌وتنی یه‌كڕیزیی و هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌رانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ده‌سكه‌وته‌كانی ده‌رخستنی بودجه‌و هۆكاره‌كانی بڕینی قوتی خه‌ڵك و ناشه‌فافیه‌ت له داهات و خه‌رجییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی یاساییانه‌ی بژێوی خه‌ڵكی كوردستان، لایه‌نی به‌رپرس له‌م قه‌یرانانه له كوردستان، ده‌خاته به‌ر سه‌نگی مه‌حه‌ك و دادگای گه‌ل و لێپرسینه‌وه، ده‌یانخاته به‌ر ڕه‌خنه‌و لۆمه‌ی خه‌ڵك و كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه، كه له سه‌خترین دۆخدا له‌سایه‌ی بێباكیی و بێبه‌رنامه‌یی ئه‌و لایه‌نه به‌ڕێزه‌دا ژیان له‌ناو بێموچه‌یی و بێكاره‌بایی و بێنه‌وتیی و بێده‌ره‌تانیی و بێخزمه‌تگوزاریدا، به‌سه‌رده‌به‌ن، بۆیه ده‌یانه‌وێت به تۆمه‌تی نه‌شیاوو ناڕه‌وا، ئاراسته‌ی ڕوداوه‌كان بگۆڕن و وه‌ك هه‌میشه ده‌سكه‌وته‌كان له بیری خه‌ڵكی كوردستان به‌رنه‌وه‌و به‌رده‌وامیی به‌م دۆخه نه‌خوازراوه نایاساییه شێواوه بده‌ن.
سه‌ركه‌وتن بۆ ئیراده‌ی یه‌كگرتووانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان..
شكۆمه‌ندیی بۆ شه‌هیدان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان..
فراكسیۆنی گۆڕان
له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
10/12/2016
AM:08:41:11/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 1308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت