كه‌ی پێویسته پلاكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بگۆڕی؟
وێستگه نیوز ـ
پلاك یه‌كێكه له گرنگترینی ئه‌و پارچانه‌ی مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێل، كه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر كار و توانا ئۆتۆمبێله‌كه هه‌یه و به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیش كار له‌سه‌ر چه‌ندێتی سه‌رفكردنی سوته‌مه‌نیش ده‌كات.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی پلاك بریتییه له بڵاچه‌و ئاگر خستنه ناو بستۆنه‌كان تا ئه‌و تێكه‌ڵه هه‌وا و به‌نزینه‌ی هاتوه‌ته ناوه‌وه گڕبگرێت و له رێیه‌وه وزه‌ی گه‌رمی بگۆڕێت بۆ جوڵه وزه.
پلاك هه‌ر جۆرێك بێت كاریگه‌ریی نییه له‌سه‌ر زیادكردنی توانای مه‌كینه له‌ڕووی ژماره‌ی هێزی ئه‌سپییه‌كان یان گوڕ و تاودانییه‌وه، به‌ڵام پێویسته هه‌وڵ بدرێت جۆری باش و گونجاو به‌كاربێت تا هێزی كاری مه‌كینه باشتر بكات.
به شێوه‌ی ستاندارد هه‌ر پلاكێكی ئاسایی ده‌توانرێت بۆ ماوه‌ی (30 تا 60) هه‌زار كیلۆمه‌تر به‌باشی كاربكات، له‌و ماوه‌یه‌شدا به ملیاره‌ها جار پریشكی ئاگری خستوه‌ته ناو پستۆنه‌كانه‌وه و به‌وه‌ش ته‌مه‌نی كورت ده‌بێته‌وه تا به ته‌واوه‌تی له‌كار ده‌كه‌وێت.
له‌نیشانه‌كانی لاوازبوون یان له‌كاركه‌وتنی پلاكه‌كان:
– به‌نزین زۆر سه‌رف ده‌كات
– له كاتی خستنه‌كاردا به‌باشی ناكه‌وێته كار.
– هه‌ندێ جار له‌كاتی رۆیشتندا ده‌یبڕێت.
– هه‌ندێك جار له‌كاتی وه‌ستاندا هه‌ست به له‌رزینی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كه‌یت.
– نیشانه‌كان له ئۆتۆمبێلیكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر ده‌یگۆڕێت.
بۆیه پێویسته هه‌ر (3 تا 4) مانگ جارێك پلاكه‌كان بكه‌ینه‌وه‌و ته‌ماشایان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ستمان به تێكچوون یان سووتان و كه‌مبوونه‌وه‌ی كرد، بیگۆڕین، نرخه‌كه‌شی گونجاوه‌و زۆر گران نییه، به‌ڵام پشتگوێ خستنی ده‌كرێت زیانی گه‌وره‌تر بخاته‌وه.
ئاماده‌كردنی: زانیاری ئۆتۆمبێل
PM:09:41:20/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 8336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت