یەك هەڵە لە "واتس ئاپ"دا هەموو نهێنییەكانت ئاشكرا دەكات


وێستگە نیوز- 

زۆربەی بەكارهێنەرانی بەرنامەی "واتس ئاپ" دەكەونە هەڵەیەكی گەورە و بەربڵاوەوە كە دەكرێت لێوەی تایبەتمەندییەكانیان بدزرێت بەبێ‌ ئەوەی بە خۆیان بزانن، ئەوەش دەبێتە مایەی بردنی زانیاریی و وێنە و ڤیدیۆ و هەموو ئەو شتانەی لەگەڵ هاورێكانت ئاڵوگۆڕت كردوون.   

ئەو هەڵەیە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە بەكارهێنەر ژمارەی تەلەفۆنەكەی بگۆڕێت كە پێشتر بۆ بەكارهێنانی "واتس ئاپ" پشتی پێبەستووە و لەپاش ئەوە ئەژمارێكی نوێ‌ دابنێت بەبێ‌ ئەوەی ئەژمارە كۆنەكە بسڕێتەوە، چونكە لەحاڵەتی وازهێنان لەو ژمارەیە دەكرێت كۆمپانیای پەیوەندییەكان هەمان ژمارە كۆنەكەی تۆ جارێكی تر لە بازاڕدا بۆ فرۆشتن بخاتەڕوو. 

ئەوەش دەبێتە مایەی ئەوەی بەكارهێنەر تایبەتمەندییەكانی لەدەستبدات لەكاتێكدا كە كەسێكی تر ژمارەی پێشووی تۆی دەستدەكەوێت و ئەژماری "واتس ئاپ"دادەبەزێت، ئەو كەسە دەتوانێت هەموو پەیوەندییەكان و وێنە و ڤیدیۆكانت بۆخۆی بگێڕێتەوە. 

بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو كێشەیە، بەكارهێنەر كاتێك دەیەوێت واز لە ژمارە كۆنەكەی بهێنێت كە بۆ "واتس ئاپ بەكاری هێناوە" ، پێویستە بچێتە خانەی ئامادەكردنەكان و ئەژمار هەڵببژێرێت و پاشان Delete Account دەستنیشان بكات، ئەویش بۆ سڕینەوەی تەواوەتی ئەژمارەكە لە هەموو سێرڤەرەكانی كۆمپانیاكە، بەو شێوە دەكرێت رێگە لە روودانی كێشەكە بگیرێت. 


AM:08:44:24/12/2016


ئه‌م بابه‌ته 2617 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو