‌عەرەبێك بووە شاجوانی گەردون
PM:07:42:26/12/2016

وێستگە نیوز- 

لە خولی 91ی پێشبڕكێكەدا كە بۆ یەكەمجار لە تونس سازكرا، جیهان سەلانەی مەغریبی بووە شاجوانی گەردون.  

لیژنەی رێخەری پێشبڕكێكە، لەنێوان 15 شاجواندا كە نوێنەرایەتی وڵاتە خۆرئاوایی و عەرەبیەكانیان دەكرد، جیهان سەلانە هەڵبژێردرا. 
لە پلەی دووەمدا، ئیلینا سولفارزی ئیستوانی دەستنیشانكرا و كیارا ڤانرڤانیش لە لۆكسمبۆرگ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا. 

بەشداربوان نمایشێكی جلوبەرگری تونسیان پێشكەش كرد و لە چوارچێوەی ریكلامكردن بۆ گشتوگوزار لەو وڵاتە، سەردانی ژمارەیەك شارییان كرد كە لەم ماوەیەی دواییدا كارە تیرۆریستییەكان كاریگەرییەكی زۆری لەسەر جێهێشتن.     

جیهان سەلانەی مەغریبی، لە پاش بردنەوەی نازناوەكە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و رایگەیاند: "زۆر خۆشحاڵم بەوەی نازناوی جیهانی شاجوانی گەردونم بەدەستهێنا.. خۆشحاڵم كە بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی مەغریبم كرد لە پێشبڕكێكەدا".    

پێشبڕكێكە كە لە ساڵی 1952وە دامەزراوە، تونس بۆ میوانداریكردنی هەڵبژێردرا و ساڵانە 600 ملیۆن بینەری هەیە. 





ئه‌م بابه‌ته 1185 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2016. westga.net. All Rights Reserved.