كۆسره‌ت ره‌سوڵ: ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ من خه‌ون نییه
وێستگه نیوز ـ
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ ئه‌و خه‌ون نییه، به‌ڵكو ئه‌و كوردستانێكی راسته‌قینه ده‌بینێت.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "كۆڕێری دێله سێرا" كه رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیتاڵی فڕه‌نچیسكۆ به‌تێستینی له‌گه‌ڵی ئه‌نجامداوه باس له ئاینده‌ی كورد و قۆناغه‌كانی جه‌نگی دژ به‌داعش و مافی كورد و ئاینده‌ی گه‌لی كورد له ناوچه‌كه ده‌كات و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كورد و وڵاتانی رۆژئاوایی له به‌ره‌ی دیموكراسیدان و دژی تیرۆر ده‌جه‌نگن و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كورد ده‌یكا ته‌نها شه‌ڕی خۆی نییه و شه‌ڕی هه‌موو جیهانه.
ده‌قی دیداره‌كه:
فره‌نچێسكۆ به‌تیستینی: شێره كورد: كه‌ی ئه‌م نازناوه‌ت وه‌رگرت و ده‌ستیان كرد به‌م نازناوه بانگت بكه‌ن؟
كۆسره‌ت: له كاتی گه‌نجیم خه‌باتم ده‌كرد دژی سه‌دام. ئه‌وه‌نده به‌سه ته‌ماشای ژیان و له‌شم بكه‌ن كه پڕه له برینداری،.نیشانه‌ی 40 ساڵه‌ی تێكۆشان و خه‌باتم له‌گه‌ڵ خۆم هه‌ڵده‌گرم.
كۆسره‌ت: شانازییه بۆ من كه له فلۆره‌نسام، بارودۆخی كوردستان ئاڵۆزه، له دوا سات گه‌شتم كرد.
ژیانی كۆسره‌ت رسول عه‌لی روون و ئاشكرایه، سه‌ركرده‌یه‌ك بۆ 50 ملیۆن كورد كه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر توركیا و عیراق و ئێران و سوریا، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن هه‌رێمی تۆسكانا خه‌ڵات ده‌كرێ به پێگاسۆسی زێرین: تاجێك بۆ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق كه ته‌مه‌نی 64 ساڵه، ئێستاش خه‌بات ده‌كات وه‌ك شێر ((كاتێ بوو، جیهان نه‌یده‌زانی كه هه‌ین، ئه‌مڕۆ هه‌موو جیهان ئاگادارن و ده‌زانن له خه‌باتی ئێمه. هه‌ولێریش له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانه.
ف.ب: 25 ساڵه ئێوه هه‌ن، به‌ڵام له شه‌ڕێك بۆ شه‌ڕێكی تر چوون، له عیراق، له سوریا، له‌گه‌ڵ داعش، توركیای ئه‌ردۆغان........
كۆسره‌ت رەسوڵ: به‌م شێوه‌یه كوردستان ناتوانێت به‌رده‌وام بێ‌ت، ئێمه هێشتا وه‌ستاوین له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی لۆزانی ساڵی 1923، كه میلله‌تی ئێمه دابه‌ش كرا، پێویستمان به لۆزانێكی نوێ هه‌یه و بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئازادی له هه‌موو ناوچه‌كه.
ف.ب: خه‌ون به چ جۆره وڵاتێكی یه‌كگرتوو ده‌بینن؟
كۆسره‌ت ره‌سوڵ: بۆ من خه‌ون نییه، كوردستانێكی راسته‌قینه ده‌بینم، كه دان بنێ به مافی كه‌مایه‌تییه‌كان. ته‌ماشای وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كه‌ین، ناتوانم بیر له وڵاتێك بكه‌مه‌وه وه‌ك جۆری عه‌ره‌بی، چونكه له‌و شوێنه دیموكراسی نییه.
دوای ته‌واو بوونی شه‌ری موسڵ، یه‌كه‌م هه‌نگاومان په‌یماننامه‌یه‌كه له نێوان پارته كورده‌كان بۆ دانانی هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كگرتوو، هیوادارین به چه‌كی نووێی ئه‌وڕوپی پڕچه‌ك بكرێت.
بوونی سه‌ربازی ئیتاڵی له‌سه‌ر به‌نداوی موسڵ كه جۆرێكی پارێزگاریه، به‌ڵام 1100 كیلۆمه‌تر سنوورمان هه‌یه له‌گه‌ڵ تیرۆرستان، ئێمه و وڵاتانی ڕۆژئاوایی له به‌ره‌ی دیموكراسیداین، رژێمه دیكتاتۆره‌كان له‌گه‌ڵ تیڕۆریستان، ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌ش ڕوون وئاشكرایه. شه‌ڕی ئێمه ته‌نها بۆ كورد نییه، بۆ ئێوه‌شه.
ف.ب: هێرشه‌كانی دژی داعش له چ قۆناغێك دایه؟
كۆسره‌ت ره‌سوڵ: به‌رده‌وامه، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام جینۆسایدی یه‌زیدییه‌كان و كریستیانییه‌كان و شیعه‌كانی كردووه. ده‌شیكاته‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره بۆ هه‌موو جیهان. له موسڵ زۆر زۆر بێ هێزن، به‌ڵام گرتنی تدمر ده‌یسه‌لمێنێ كه شه‌ڕه‌كه زوو ته‌واو نابێ، ئێمه به هێواشی هه‌نگاو ده‌نێین، چونكه نامانه‌وێ قوربانی و كوشتارمان زۆر بێ و خه‌ڵكی سڤیل ببنه قوربانی.
ف.ب: توركیای سوڵتانی كراوی ئه‌مڕۆ، چۆن ئه‌توانین ره‌چاوی بكه‌ین؟
كۆسره‌ت: ئابوورییه‌كه‌ی زۆر خراپه، پڕۆژه‌ی گۆڕانی ده‌ستوری ئاماده ده‌كه‌ن بۆ 2017 ، كه هه‌موو ده‌سه‌ڵات بخاته ژێر ده‌ستی ئه‌ردۆغان، كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی ده‌بێ بۆ سه‌ر میلله‌تی تورك، ناڕه‌زایی ناوخۆیی به‌دواوه‌یه، ئه‌ردۆغانیش خۆی ده‌په‌ڕێنێته‌وه به هه‌وڵی تیرۆریست به‌ڵام راست نییه، داعش و په‌كه‌كه‌ی كورد له‌سه‌ر یه‌ك ئاست داده‌نێ، ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌باتی چه‌كداری په‌كه‌كه نین، ئێمه ناڵێین به‌شێك نین له به‌رگری، ئه‌مڕۆ چۆن وه‌سف ده‌كرێت سه‌رۆك ده‌میرتاش (ڕابه‌ری كوردانی باكور و هه‌زاره‌هائۆپۆزسیۆن) ده‌خاته زیندان. هه‌رچۆنێ بێ ئێمه له‌گه‌ڵ گفتوگۆین، داوا له توركیا ده‌كه‌ین دانیشین له‌سه‌ر مێزێ گفتوگۆ و دان به مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان بنێ.
ف.ب: ئه‌ردۆغان دیسان هه‌ڕه‌شه ده‌كات له به‌كاهێنانی كۆچبه‌ران، وه‌ك چه‌ك و فشار له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا...
كۆسره‌ت: به‌ڵێ ئه‌ی كات، چونكه هیچ كه‌س ناتوانێ قه‌ده‌غه‌ی لێ بكات، ئه‌مه نیشانه‌ی لاوازییه‌تیه، فێڵی بچووك ماوه‌یه‌كی كورته. ستراتیژی سیاسی شتێكی تره، ئێمه ئه‌مڕۆ له خاكی خۆمان هه‌زاره‌ها په‌نابه‌ری سوری و عێراقیمان وه‌رگرتووه، یارمه‌تی دانی ئێمه له لایه‌ن ئه‌وروپا واته لاوازكردنی ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شانه.
ف.ب: چۆنی ده‌بینی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، كه سه‌رۆكی كۆمپانیای ئێكسۆن بوو، كه ئه‌م كۆمپانیایه چاودێری پات لاینی ناو خاكه‌كه‌تان ده‌كات؟
كۆسره‌ت: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین و ده‌ی بینین، زۆر جار وته و كردار جیاوازیان هه‌یه له لایه‌ن فه‌رمانڕه‌واكان له كاتی حوكمڕانی و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
ئۆباما بۆی سه‌لماندین كه سیاسه‌تی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نها سه‌رۆك نایكات، به‌ڵام هه‌مووی سیسته‌می موئه‌سه‌ساتییه، بۆ ئێمه‌ی كورد بۆشی باوك سه‌رۆكێكی زۆر باش بوو، كه له ساڵی 1991 پشتگیری له ئازادی ئێمه كرد، بۆشی كوڕ كه‌متری كرد.
ف.ب: پوتین یان ئه‌ردۆغان، مه‌ترسی له كامیان زیاتره؟
كۆسره‌ت: به‌راورده‌كه له شوێنی خۆی نییه، به‌ڵام ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ تاكو 2029 له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، پۆتین ئه‌ڵێ كه‌متر.
PM:03:59:27/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 3472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت